بزووتنەوەی ئیسلامی دوای شەش ساڵ کۆنگرە دەبەستێت

بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، دوای شەش ساڵ دوازدەمین کۆنگرەی دەبەستێت و پەیکەری حزبەکەی نوێدەکاتەوە و ناوی کۆنگرەکەشی ناوە “کۆنگرەی ڕەسەنایەتی”.

سەرچاوەیەک لە بزووتنەوەی ئیسلامییەوە بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا پشتڕاستیکردەوە کە ڕۆژی 5ی مانگی شوبات، یەکەم ڕۆژی کۆنگرە لە شاری هەولێر دەستپێدەکات و تێیدا 450 ئەندام بەشدار دەبن.

لیژنەی باڵای ئامادەكاریی كۆنگرەی بزووتنەوەی ئیسلامیی، تەواوی ئەجێندا و پەڕەی كار و لایەنی ھونەریی و میدیایی و ھۆڵسازیی و پرۆسەی بەڕێوەچوونی كۆنگرەی دوانزەی ئامادەكردووە.

بزوتنەوەی ئیسلامی لە ساڵی 1978ەوە دامەزراوە و یەکەم کۆنگرەی لە ساڵی 1985 دا ئەنجامداوە و کۆتا کۆنگرەشی ساڵی 2016 بوو.

بابەتی پێشتر

سلێمانی پلەی یەکەمی بەدەسهێنا لە پێدانی ڤاکسین

بابەتی دواتر

لە هێرشێکی داعشدا لە نزیک کەرکوک دوو پۆلیسی فیدراڵی کوژران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگری پاڵاوگەکەی گوێر کۆنتڕۆڵکرا

بەرگریی شارستانیی هەولێر كۆنتڕۆڵكردنی ئاگری پاڵاوگەكەی رێگای هەولێر-گوێر رادەگەیەنێت. شاخەوان سەعید، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا…
Total
0
Share