پاریس تووشی قەیرانی فرۆشتن بووە

یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی لەبواری فرۆشتندا دووچاری ئاستەنگی بووە، بەوهۆیەوە پڕۆسەی کڕینی یاریزانان لە یانەکە پەکیکەوتووە.

ڕۆژنامەی “ئەی ئێس”ی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، لە پڕۆژەی بودجەی وەرزی ڕابردوو یانەی پاریس سان جێرمان زیانی ماددیی بەبڕی 200 ملیۆن یورۆ پێگەیشتووە، ئەو بڕەش دەبێت لەم وەرزەدا قەرەبووبکرێتەوە، لەدوای هەموو ئەوانە شێخ ناسڕ خلێفی و هاوکارانی دەتوانن یاریزانی نوێ بۆ پێکهاتەکەیان دابینبکەن.

بەڕێوەبەری وەرزشی و تەکنیکیی پاریس، لیۆناردۆ ئاراوخۆ لە گواستنەوەکانی زستانی 2021 نەیتوانیوە یورۆیەک لە فرۆشتنی یاریزانان بۆ ئیدارەی یانەکەی بەدەستبهێنێت، لەکاتێکدا دەبوو 100 ملیۆن یورۆ بەلایەنی کەمەوە بۆ بودجەی گشتی یانە بگەڕێننەوە.

لیۆناردۆ لە میرکاتۆی زستانی 2022 سێرجیۆ ڕیکۆی بەخواستن ئاراستەی ڕیاڵ مایۆرکا کردووە، بەهەمان شێواز ڕافینیا ڕوویکردووەتە ڕیاڵ سۆسیداد، لەلایەکی دیکەوە فرۆشتنی ئیریک جونیۆر بەخواستن بە یانەی بایەرلیڤەرکوزن شکستیهێناوە.

پاریسییەکان بەنیازبوون تانگی ندۆمبێلی لە یانەی تۆتنهام بکڕن، بەڵام بەهۆی قەیرانی فرۆشتنی یاریزانە زیادەکانەوە لەڕووی فرۆشتنەوە شکستیانهێناوە، شارەزایان پێیانوایە، شکستی گواستنەوەکان لە زستاندا ناچاریان دەکات لە هاوینی 2022 بەبڕی 200 ملیۆن یورۆ یاریزانەکانیان بفرۆشن.

بابەتی پێشتر

دێمبیلی سێ داواکاری هەیە و بەرشلۆنە بیر لە سوپرایز دەکاتەوە

بابەتی دواتر

مۆدریچ و ڕۆدریگۆ پەیوەندیی هاوڕێیانە، یان باوک و کوڕ؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share