ڕیاڵ مەدرید داهاتووی ئەنچیلۆتی یەكلاییكردەوە

یانەی ڕیاڵ مەدرید ئەنچیلۆتی لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی دوورناخاتەوە، سەرەرای ئەوەی لە كلاسیكۆدا دوچاری شكستێكی گەورە بوونەوە.

لەهەفتەی 29ی خولی ئیسپانیا، بەرشلۆنە بە چوار گۆڵی بێ بەرامبەر لە ناو یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ سەركەوتنی بەسەر ڕیاڵ مەدرید بەدەستهێنا.

سەرەرای ئەو شكستە گەورەیە، بەڵام ئیارەی ئیدارەی ڕیاڵ مەدرید ڕەتیكردەوە دەستبەرداری ئەنچیلۆتی ڕاهێنەر ببێت.

بە پێی هەواڵی ڕۆژنامەكانی ئیسپانیا، كۆتایی وەرز بڕیار لەسەر بەردەوام بوون یان دوورخستنەوەی ئەنچیلۆتی دەدرێت.

گەر ڕیاڵ مەدرید ناسناوێك بەدەست بهێنێت، ئەوا ئەنچیلۆتی دەمێنێتەوە، گەر هیچ ناسناوێكیش نەبات، ئەوا دووردەخرێتەوە.

ئێستا ڕیاڵ مەدرید لە پێشەنگی ڕیزبەندی خولی ئیسپانیا دەبینرێت و لە قۆناغی هەشتی چامپیۆنز لیگیش یاریی دەكات.

بابەتی پێشتر

نەوت زیاتر 3% بەرزبووەوە و نرخی بەرمیلێک گەیشتە سەروو 119 دۆلار

بابەتی دواتر

ئەوروپا بەرەو سزادانی زیاتری كەرتی نەوتی ڕوسیا دەڕوات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share