قسەی میدیای ئەمریكییە
ئەتۆم یەكێكە لە بژاردەكانی بەردەم ئیدارەكەی بایدن بەرامبەر ‏ڕوسیا

ساتی هەڵدانی مووشەكێكی ئەمریكی لە ویلایەتی كالیفۆرنیا فۆتۆ: Getty

ئیدارەی سەرۆكی ئەمریكا چەندین بژاردەی خستووەتەڕوو بۆ ڕێگری لە ئەگەری هێرش ‏و داگیركاریی ڕوسیا بەرامبەر ئۆكرانیا، بەوتەی میدیا ئەمریكییەكان، بژاردەی ئەتۆمی ‏یەكێكیانە.‏

گۆڤاری (نیوزویك)ی ئەمریكی بڵاویكردەوە، بژاردەی ئەتۆمی لە ویلایەتە یەكگرتووەكان ‏لەبەردەستدایە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دوژمنكاریی ڕوسیا بەرامبەر بە ئۆكرانیا و ‏ناوچەكانی خۆرهەڵاتی ئەوروپا.‏

بەوتەی گۆڤارەكە، پرسی بەكارهێنانی ئەتۆم لەو نمایشە سەربازییانەدا بە ڕوونی بینرا كە ‏ساڵی ڕابردوو لەژێر ناوی “بروسكە جیهانی” ئەنجامدرا، ئەو نمایشانە تایبەت بوون بە ‏ڕووبەڕووبوونەوەی ئەگەری داگیركاریی ڕوسیا بۆسەر وڵاتانی بەلتیك.‏

سیناریۆكانی وەڵامدانەوەكە تا بەكارهێنانی خودی چەكی ئەتۆمیش دەچێت.‏

نمایشەكانی “بروسكەی جیهانی” لەمساڵدا سەرلەنوێ گەڕایەوە، دوای قەیرانە بێپێشینەكەی ‏نێوان ڕوسیا و وڵاتانی خۆرئاوا، لە سەرووی هەمووشیانەوە ویلایەتە یەكگرتووەكان.‏

لەكاتێكدا خۆرئاوا دەڵێت، ڕوسیا كە زیاتر لە 100 هەزار سەربازی لەسەر سنووری ‏ئۆكرانیا كۆكردووەتەوە ئامادەكاری بۆ داگیركردنی دەكات، مۆسكۆ ڕەتیدەكاتەوە و دەڵێت، ‏جموجوڵە سەربازییەكانی هەڕەشە نین بۆ كەس، لەهەمان كاتدا جەختدەكاتەوە لەسەر ‏گرنگیی لەبەرچاوگرتنی خواستە ئەمنییەكانی، بەتایبەت پێشڕەوینەكردنی هاوپەیمانیی ‏ناوتۆ بەرەو ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا و سەر سنوورەكانی ڕوسیا.‏

نمایشەكانی “بروسكەی جیهانی” یەكێك لەو نمایشە سنووردارانەی فەرماندەیی ستراتیژیی ‏ئەمریكا و فەرماندەیی ئەتۆمی ئەنجامیدەدات و بارەگاكەی لە ویلایەتی نیبراسكا-یە، ‏نمایشەكانی ئەمساڵ هاوكاتە لەگەڵ قەیرانەكەی ئۆكرانیا و بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ بەردەوام ‏دەبێت.‏

نیوزویك دەڵێت، هیچ كەسێك پلانی بۆ ڕێكخستنی نمایشی سەربازی لەم كاتەی ئەمساڵدا ‏دانەناوە.‏

لەكاتێكدا سیناریۆی نمایشی “بروسكەی جیهانی”ی ئەمساڵ، چین-یش دەگرێتەوە.‏

بژاردەكانی پێشووی ئەمریكا كە ئیدارەی جۆ بایدن-ی سەرۆك ئاماژەی پێدا سەپاندنی ‏سزای بێپێشینە بەسەر ڕوسیادا لە خۆدەگرێت، لەنێویشیاندا ڤلادیمێر پوتین-ی سەرۆك، ‏جگە لە پێدانی چەك و كەلوپەلی سەربازی بە ئۆكرانیا.‏

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، لە پنتاگۆن جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆبووەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پنتاگۆن لەگەڵ دانیال شاپیرۆ، جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریکا بۆ…
Total
0
Share