بومەلەرزەیەکی بەهێز ژاپۆنی هەژاند

بومەلەرزەیەکی بەهێز ژاپۆنی هەژاند و مەترسی روودانی تسۆنامی هەیە.

کەناڵی NHKی ژاپۆنی بڵاویکردەوە، بەپێی راپۆرتە سەرەتاییەکانی ئاژانسی بومەلەرزەزانیی ژاپۆن، گوڕی بومەلەرزەکە 7.6 پلەی رێختەربووە، شوێنی روودانی بومەلەرزەکە کەناراوەکانی ئۆمۆری و هۆکایدۆیە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کەناراوەکانی باکووری رۆژهەڵاتی ژاپۆن، ئەگەری روودانی تسۆنامی هەیە بە بەرزی سێ مەتر.

ئەوەشی خستەڕوو، تاوەکو ئێستا هیچ راپۆرتێک لەبارەی زیانەکان بڵاونەکراوەتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوای “کیندەر” بەرهەمەکانی “ئۆریۆ” بە ژەهراویبوون تۆمەتبار دەکرێن

ڕۆژنامەی لۆفیگارۆ بڵاویکردەوە، بەرهەمەکانی “ئۆریۆ” بە هۆکاری بڵاوبوونەوەی بەکتریای سالمۆنێلا دادەنرێت، لەکاتێکدا پێشتر بەرهەمەکانی کیندەر بەهەمان هۆکار بەشێک…
Total
0
Share