لە ووهان ڤایرۆسێكی دیكە سەریهەڵدا

لەكاتێكدا جیهان سەرقاڵی هەوڵە چڕەکانە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ‏سەرجەم گۆڕاوەکانی، زانایانی چین سەرهەڵدانی ڤایرۆسێکی نوێی مەترسیداریان ‏ڕاگەیاند. ‏

زانایانی وڵاتی چین دوای توێژینەوەیەکیان لە ووهانی شوێنی سەرهەڵدان و دەرکەوتنی ‏ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ یەکەمجار، دۆزینەوەی ڤایرۆسێکی نوێیان بەناوی “نیۆ کۆڤ ‏NeoCoV‏” ڕاگەیاند.‏

بەپێی ئەو زانیارییانەی زانایانی ڤایرۆسناسی لە وڵاتی چین ئاشکرایانکردووە، ڤایرۆسە ‏نوێیەکە توانای گواستنەوەی خێراترە بەراورد بە کۆرۆنا، لەگەڵ ئەوەی تائێستا بەردەوامن ‏لە تویژینەوە بۆ زانینی زانیارییە شاراوەکانی ڤایرۆسەکە.‏

پێگەی ‏Bio Rxiv‏ کە تایبەتە بە بڵاوکردنەوەی توێژینەوە زانستییەکان بەر لە چاپکردنیان ‏ڕایگەیاندووە، ڤایرۆسەکە بەتەواوی نوێ نییە، لە بنەڕەتی ئەو ڤایرۆسانەیە کە لە ‏سەرەتاوە لە ئەفریقای باشوور تۆمارکراون.‏

ئەنجامی توێژینەوەکان ئەوەیان دەرخستووە، هاوشێوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، “نیۆ کۆڤ”یش ‏دەبێتەهۆی هەناسەتوندی و کاریگەری لەسەر سییەکان دروستدەکات، هەروەها دەبێتە هۆی ‏کێشەی هەناسەدان بەشێوەیەکی درێژخایەن.‏

توێژەران دەڵێن، نیۆ کۆڤ ڤایرۆسێکی پەیوەندیدارە بە ڤایرۆسی ‏MERS-COV، کە لە ‏ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بۆ یەكەمجار بڵاوبووەوە، ئەو ڤایرۆسەشە كە بە نەخۆشیی ‏هەناسەدان ناسراوە.‏

ڤایرۆسی ‏NeoCov‏ بەهەمانشێوە ڤایرۆسێکی ئاژەڵییە و دەگوێزرێتەوە بۆ مرۆڤ، ‏ڤایرۆسەکە تائێستا لە شەمشەمەکوێرەدا بەشێوەیەکی بەرچاو بڵاوبووەتەوە، بەڵام بەپێی ‏وتەی توێژەرانی وڵاتی چین، مەترسیی گواستنەوە و هەڕەشەی بۆسەر مرۆڤ هەیە. ‏

توێژینەوەکە ئاماژە بەوەدەکات، ئەو دژە تەنانەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا و ‏گۆڕاوەکانی کاریگەرن، ناتوانن کاریگەرییان لەسەر ڤایرۆسە نوێیەکە هەبێت.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

به‌هۆی گارسۆنێكه‌وه‌ هه‌زاران كه‌س مه‌ترسی توشبوونیان به‌ ڤایرۆسی جگه‌ر هه‌یه‌

كه‌ناڵێكى ئه‌مریكى ئاشكرایده‌كات له‌ ویلایه‌تى نیوجێرسی ئه‌مریكا به‌هۆی توشبوونى گارسۆنى قاوه‌خانه‌یه‌وه‌یه‌كه‌وه‌ به‌ هه‌وكردنى جگه‌ر مه‌ترسی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ سه‌دان…
Total
0
Share