ترەمپ: بێتوانایی بایدن جەنگی جیهانیی سێیەمی لێدەكەوێتەوە

دۆناڵد ترەمپ

سەرۆكی پێشووی ئەمریكا دەڵێت، سیاسەتەكانی سەرۆكی ئێستا لاواز و بێتوانایانەیە، ئەمەش دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی جەنگی جیهانیی سێیەم.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی پێشووی ئەمریكا لە وتەیەكدا كە پێشكەشی لایەنگرانی كرد لە شاری كۆنروی (تەكساس) وتی، “لاوازی بایدن و بێتواناییەكەی مەترسییەكی ڕاستەقینە دەخولقێنن بۆ ڕوودانی جەنگی جیهانیی سێیەم”.

ترەمپ ئاماژەی بەوەشكرد، لەماوەی سەرۆكایەتییەكەی بایدن-دا، كۆریای باكوور ژمارەی هەڵدانی مووشەكی گەیاندووەتە ئاستی پێوانەیی، هەروەك تیشكی خستەسەر ڕێكخستنی ئیدارەی ئێستا بۆ كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە ئەفغانستان.

لەمیانەی وتارەكەیدا، ترەمپ ئامۆژگاری سەرۆكی ئێستای وڵاتەكەی كرد بە گرنگیدان بە دۆخی پەیوەندیدار بە كۆچبەرانی نایاسایی لەسەر سنوورەكانی ئەمریكا-مەكسیك، جەختیشیكردەوە لەسەر پێویستی ناردنی هێز بۆ ئەوێ، نەك بۆ ئەوروپا.

لە كۆتایشیدا سەرۆكی پێشوو وتی، “بەر لەوەی سەركردەكانمان باس لەوەبكەن وڵاتێكی دیكە ڕووبەڕووی داگیركاری دەبێتەوە، پێویستە لەسەریان داگیركردنی وڵاتەكەمان بوەستێنن”.

س: تاس

بابەتی پێشتر

بۆ ڕازیکردنی خودا بەسەر خەڵوزدا دەڕۆن

بابەتی دواتر

ئەنجامدەری هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی بەغداد دەستگیرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share