پەرلەمان و دەستپاكی یەكەم كۆبوونەوەی وردبینیی كاندیدانی سەرۆك كۆماریان ئەنجامدا

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران، كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە وردبینیكردنی ‏ناوی كاندیدانی پۆستی سەرۆك كۆمار ئەنجامدا، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنەكەش دەڵێت، ‏بەڵگەنامە و پوختەی ژیانی كاندیدەكان پشتی پێدەبەسترێت.‏

بە سەرۆكایەتی حاكم زاملی، جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، ‏كۆبوونەوەیەكی فراوان بۆ وردبینیكردنی ناوی كاندیدانی سەرۆكایەتیی كۆمار ئەنجامدرا، ‏كە بڕیارە پاش دوو ڕۆژی دیكە ناوەكانیان ئاشكرابكرێت، بەر لەوەی بخرێتە دانیشتنی ‏داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران لە ڕۆژی دووشەممە 7ی شوبات.‏

كۆبوونەوەكە لە ئەنجومەنی نوێنەران بە ئامادەبوونی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی ‏زانستی، سەرۆكی دەستەی دەستپاكی، جێگری سەرۆكی دەستەی لێپرسینەوە و ‏دادپەروەری، بریكاری پێشكەوتووی وەزارەتی ناوخۆ و ئەندامانی فەرمانی دیوانی ‏بەڕێوەچوو.‏

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی نووسینگەی زاملی، تاوتوێ و وردبینی كراوە بۆ دۆسیەی كۆی ‏ئەو كەسانەی خۆیان بۆ پۆستەكە كاندید كردووە، كە 26 كەسن، لەڕووی پرسەكانی ‏تاوان، دۆخیان لەڕووی لێپرسینەوە و دادپەروەری، بەڵگەنامەی زانستی و دەستپاكی.‏

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، زاملی دووپاتیكردوەتەوە كە پێویستە پشت ببەسترێت بە ‏بەڵگەنامە، بڕوانامە و پوختەی ژیان (‏C.V‏)ی كاندیدان “بەوپەڕی پیشەیی و ڕوونییەوە”، ‏لەگەڵ دوورخستنەوەی هەر جۆرە فشارێكی سیاسی كە بخرێتەسەر لایەنە پەیوەندیدارەكان.‏

بابەتی پێشتر

ملیۆنێک منداڵی ئەفغانی لەبەردەم مەترسی لەبرسامردندان

بابەتی دواتر

تورکیا.. ئەردۆغان هەڕەشە لە دەزگاكانی میدیا دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شێوازی کڕینی بەنزین گۆڕدرا

لە وێستگەكانی سووتەمەنیدا شۆفێر بە شێوەی ئەلیكترۆنی پارەی بەنزین و گاز دەدات و بڕیارە پڕۆژەكە هەموو پارێزگاكان بگرێتەوە.…
Total
0
Share