وردەكاریی نوێ لەبارەی كوشتنی قاسم سولەیمانی ئاشكرادەكرێت

قاسم سولەیمانی فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران

وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریكا وردەكاریی نوێ لەبارەی كوشتنی قاسم سولەیمانی ئاشكرادەكات.

مایك پۆمپەیۆ وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند، ئیدارەی واشنتن هۆشداری پێدرا بەوەی ئەگەر جەنەڕاڵ قاسم سولەیمانی فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران بكوژێت دەبێتە هۆی هەڵایسانی جەنگ، هەمان ئەو جۆرە هۆشدارییانەی ئیدارەی ئەمریكا پێی گەیشت كاتێك بڕیاریدا بە كشانەوە لە ڕێككەوتنی ئەتۆمی، هەروەها كاتێك بڕیاریدا بە گواستنەوەی باڵیۆزخانەكەی لە تەلئەبیب-ەوە بۆ قودس.

پۆمپەیۆ لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵی ئەلعەرەبییە وتیشی، “ئەمریكا قاسم سولەیمانی كوشت، بەهۆی ئەوەی لەوپەڕی ئامادەباشیدایە بۆ پارێزگاریكردن لە گەلی ئەمریكا. هەروەها لەبەرئەوەی سولەیمانی لە پلانێك بۆ كوشتنی 500 ئەمریكی تێوەگلابوو، ئیدارەی ئەمریكا توانی پلانەكە پوچەڵبكاتەوە”.

ئەمریكا لەماوەیەكی درێژدا كاریكردووە لەسەر پارێزگاری لە بەرژەوەندییەكانی لە عێراق و هاوڵاتییەكانی لە سوریا و سەرجەم ناوچەكانی جیهان، وەك ئەوەی وەزیری پێشووی دەرەوە ئاماژەی پێدا.

ئاشكراشیكرد، ئەمریكا چاودێریی جموجوڵەكانی فەیلەقی قودسی دەكرد و بە بەردەوامی كاری لەسەر پلانی كوشتنی سولەیمانی دەكرد، تا ئەو هەلەی بۆ ڕەخسا بۆ وەستاندنی هێرشێكی چاوەڕوانكراو بۆسەر پێگە و بەرژەوەندی و هاوڵاتییەكانی، بۆیە سەرۆكی ئەمریكا بڕیاری لەناوبردنی دا.

بەرەبەیانی 3ی کانونی دووەمی 2020 هەریەک لە قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد لەڕێی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکییەوە كرانە ئامانج و لە ئاكامیدا هەردووکیان و ژمارەیەك لە یاوەر و پاسەوانەكانیان کوژران.

بابەتی پێشتر

هەواڵگریی ئیسرائیل هۆشداری دەداتە هاوڵاتییەکانی لە تورکیا: لە هۆتێلەکانتان مەچنەدەرەوە

بابەتی دواتر

وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئەگەری پێکدادانی ڕاستەوخۆی ئەمریکا و ڕوسیا لە سوریا هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاوردەكردنی تەماتە قەدەغەكرا

ماوەی چەند رۆژێكە هاوردەكردنی تەماتە قەدەغەكراوە و ئەوەش بووەتەهۆی بەرزبوونەوەی نرخەكەی لە بەشێك لە شارەكانی عێراق. بڕیاری قەدەغەكردنی…
Total
0
Share