حكومەتی عێراق قەدەغەی گشتیی هاتوچۆی بۆ ماوەی 10 ڕۆژ ڕاگەیاند

لە 12ی ئایارەوە بۆ 22ی ئایاری 2021 دەبێت

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا قەدەغەی گشتیی هاتوچۆ بۆ ماوەی 10 ڕۆژ جێبەجێبكرێت.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیران لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا ڕەزامەندیدا لەسەر پێشنیارێكی لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتیی نیشتیمانی بە سەپاندنی قەدەغەی گشتیی هاتوچۆ بۆ ماوەی 10 ڕۆژ، لە 12ی ئایارەوە بۆ 22ی ئایاری 2021.

ئاشكراشیكرد، بڕیارەكە بۆ سنووردانانە بۆ بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا و جێبەجێكردنی ڕێوشوێنەكانی خۆپارێزی لەڕێی دووركەوتنەوەی كۆمەڵایەتی و مەرجە خۆپارێزییەكانی دیكە، بەتایبەتی دوای ئەوەی بەمدواییە وەزارەتی تەندروستی زیادبوونی ژمارەی توشبووانی لە سەرتاسەری عێراق تۆماركرد.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران ڕونیشیكردوەتەوە، بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ داخستنی مۆڵ و چێشتخانە و كافتریا و قاوەخانە و هۆڵەكانی سینەما و كاتبەسەربردن و هۆڵی بۆنەكان و هاوسەرگیری و مەلەوانگە و هۆڵەكانی وەرزش دەگرێتەوە، سەرەڕای ڕێگری لە كۆبوونەوەی مرۆیی بە سەرجەم جۆرەكانیەوە.

هەفتەی ڕابردووش لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا لە هەرێم قەدەغەی گشتیی هاتوچۆی لە ڕۆژانی جەژن ڕاگەیاند.

بابەتی پێشتر

كازمی دەستلەكاركێشانەوەی وەزیری تەندروستی پەسەندكرد

بابەتی دواتر

ناوەرۆكی كۆبوونەوەی هاوسەرۆكانی یەكێتی و سەرۆكی هەرێم ئاشكراكرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكێتی و پارتی لەبارەی پۆستەكانەوە لێكتێگەیشتنیان هەیە
ئەندامێكی شاندە هاوبەشەكە: پێكهێنانی حكومەت دوادەكەوێت

ئەندامێكی شاندە هاوبەشەكەی یەكێتی و پارتی پێشبینی دەكات پێكهێنانی حكومەتی ‏داهاتووی عێراق دوابكەوێت، دەشڵێت، یەكێتی و پارتی لەبارەی…
Total
0
Share