كوەیت گەشتە ئاسمانییەكانی بۆ عێراق هەڵپەسارد

یەكێك لە فڕۆكە بەركەوتووەكان

كۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی كوەیتی هەڵپەساردنی گەشتەكانی بۆ بەغداد و ژمارەیەك پارێزگای عێراقی ڕاگەیاند پاش ڕێنماییەكانی ئیدارەی گشتیی فڕۆكەوانی مەدەنی، بەهۆی بارودۆخی ناوخۆیی عێراقەوە.

لەو چێوەیەدا كۆمپانیای فڕۆكەوانیی (ئەلجزیرە) گەشتەكانی دوو ڕۆژی داهاتووی بۆ پارێزگای نەجەف لە باشووری عێراق ڕەتكردەوە.

هەڵپەساردنی گەشتە ئاسمانییەكان لەپاش كەوتنەوەی ژمارەیەك مووشەك دێن لە فڕۆكەخانەی بەغدادی نێودەوڵەتی.

پێشتر شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق بڵاویكردەوە، بەرەبەیانی دوێنێ هەینی فڕۆكەخانەی بەغداد بە پێنج مووشەكی جۆری (كاتیۆشا) كراوەتە ئامانج، كە لە شوێنی چاوەڕوانیی فڕۆكەكانی هێڵی ئاسمانیی عێراقی كەوتوونەتەوە.

هێرشەكە زیانی بە دوو فڕۆكەی عێراقی گەیاندووە، وەك ئەوەی شانەی ئەمنی ئاماژەی پێدا.

بابەتی پێشتر

کەرکوک.. تەقە لە ماڵی ئەفسەرێکی دژە تیرۆر کرا

بابەتی دواتر

هەڵاوسانی ساڵانەی ئاشكراكردووە.. ئەردۆغان بەرپرسێكی دیكەی لە پۆستەكەی دوورخستەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەتوان عەتوانی: رێككەوتنێكمان كردووە كە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە رێگای بانكی متمانە پێكراوی عێراقەوە دابەشبكرێت

سەرۆكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، رێككەوتنمان كردووە كە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە رێگای بانكی متمانە…
Total
0
Share