رانە مەڕێک بۆ ماوەی 12 رۆژی تەواو بە دەوری یەکتردا دەسوڕێنەوە…زانایان هۆکارەکەی ئاشکرا دەکەن

لە رووداوێکی دەگمەندا کە لە یەکێک لە کێڵگەکانی شاری باوتۆی مەنگۆلیا روویداوە، رانە مەڕێك بۆ ماوەی 12 رۆژ لەسەر یەک بەبێ وەستان بە شێوەی بازنەیی بە دەوری یەکتردا دەسوڕێنەوە.

لە گرتە ڤیدیۆیەکدا کە لە پێگەی CCTV بڵاوکراوەتەوە دەردەکەوێت، رانە مەڕێک کە ژمارەیەیان سەروو 50 سەر مەڕ دەبێت بۆ ماوەی 12  رۆژ بەبێ وەستان بە دەوری یەکتردا دەسووڕێنەوە.

گرتەکە لە شاری باوتۆی مەنگۆلیا تۆمارکراوە، وەک دەردەکەوێت هەندێک جار بەشێک لە مەڕەکان لە ناوەڕاستی بازنەکەیاندا دەوەستن، بەڵام بە گشتی هەموویان دەخولێنەوە.

ئەو رانە مەڕە 34 شوێنی مانەوەیان هەیە، بەڵام ئەوەی جێی سەرنجە هەموویان لە یەک شوێندا کۆبوونەتەوە.

بە وتەی شارەزایانی بواری ڤێتێنەری، تەنها نەخۆشی وا لەو مەڕانە دەکات بەو شێوەیە بخولێنەوە، پێدەچێت دووچاری هەوکردن بووبن لە بەشێکی مێشکیاندا، کە وایان لێدەکات ئاگایان لە خۆیان نەمێنێت و جووڵەی نامۆ ئەنجامبدەن.

بابەتی پێشتر

لە کاتی وەرزشی بەیانیاندا ئۆتۆمبێلێک 25 پۆلیسی کرد بە ژێرەوە

بابەتی دواتر

مەلا بەختیار پەیامێك دەداتە پارتی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share