بۆ دووەم ڕۆژ هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و سوریای دیموکراتی گەڕان و پشکنین لە بەندیخانەی غوێراندا ئەنجام دەدەن و تا ئێستا سێ هەزار و 500 چەکداری داعش دەستگیرکراونەتەوە.
ئەمڕۆ هەینی جارێکی دیکە هێزەکانی ڕۆژئاوا بەهاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان بەندیخانەکەیان پشکنی، هاوکات دەستگیراوە بەسەر بڕێک چەکی تەقەمەنیدا کە نارنجۆکی دەستیشیان تێدایە.
ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو، بەهاوکاریی شانە نوستووەکانی داعش، چەکدارانی داعش لە بەندیخانەی غوێران هەڵاتن، بەڵام دواتر هەسەدە و هێزە ئەمنییەکان بارودۆخەکەیان کۆنترۆڵکرد و سێ هەزار و 500 چەکداری داعشیان دەستگیرکردووە، ئەوە سەرەڕای ئەوەی دەیان چەکداری داعش لە ڕووبەڕووبوونەوەکاندا کوژراون.