وێنە.. ئۆتۆمبێل و ماڵی هاوڵاتییەک لە سەیدسادق سوتێنرا

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە سەیدسادق ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاگر لەماڵی هاوڵاتییەک لە قەزای سەیدسادق بەردراوە و ئۆتۆمبێلێکی و بەشێک لەماڵەکەی سوتاوە.

ئاگرەکە زیانی مادی زۆری بە هاوڵاتییەکە گەیاندووە و ئۆتۆمبێلەکەی بەتەواوی سوتاوە و بەشێک لەماڵەکەشی بەهۆی ئاگرەکەوە زیانی پێگەیشتووە.

تۆڕی میدیایی ئێستا چەندجارێک پەیوەندیکرد بە خاوەنی ئەو ئۆتۆمبێل و ماڵەوە، بەڵام پەیوەندییەکە بەردەست نەبوو.

لە ئێستادا هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە و سەرقاڵی کۆکردنەوەی سەرەداو و بەڵگەکانن لە شوێنی ڕووداوەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاساییكردنەوەی دەوام دەبەستێتەوە بە لێبڕینی موچەوە

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەبارەی ئاساییكردنەوەی دەوامی فەرمانبەرانەوە گفتوگۆی كرد، دەڵێن، ئاساییكردنەوەی دەوامی فەرمانبەران پەیوەستە بە نەمانی لێبڕینی موچەوە.…
Total
0
Share