مانچستەر یونایتد لە گۆڕینی ڕاهێنەر پەشیمان بووەتەوە

MANCHESTER, ENGLAND – DECEMBER 05: Manchester United interim manager Ralf Rangnick celebrates their 1st goal during the Premier League match between Manchester United and Crystal Palace at Old Trafford on December 5, 2021 in Manchester, England. (Photo by Simon Stacpoole/Offside/Offside via Getty Images)

ئیدارەی یانەی مانچستەر یونایتد بابەتی گەڕانی بەدوای ڕاهێنەری نوێدا ڕاگرتووە و پێیوایە ڕاڵف رانیك سەركەوتوو دەبێت لە پۆستەكەیدا.

ڕانیكی ئەڵمانی لە هەشت یاریی خولی ئینگلتەرا توانیویەتی پێنج یاریی سەركەوتن بەدەست بهێنێت و یانەكەشی گەیاندە قۆناغی چوارەمی جامی یەكێتیی ئینگلتەرا.

سەرباری ئەوەی مانچستەر یونایتد ئاستێكی بەرز پێشكەش ناكەن، بەڵام بەرپرسانی یانەكە پێیانوایە لە سەرپەرشتی كردنی ژوری خۆگۆڕین و بەدەستهێنانی ئەنجامی باشدا، رانیك باش دەركەوتووە.

رۆژنامەی زە سەنی بڕیتانی بڵاویكردۆتەوە، ئیدارەی مانچستەر یونایتد بەدوای ڕاهێنەری نوێدا ناگەڕێت و تا كۆتایی وەرز چاوەڕێی ئەنجامەكانی ڕاهێنەر دەكات.

رانیكی تەمەن 63 ساڵ ئاستی زۆربەی یاریزانەكانی بەرزكردۆتەوەو هێڵی بەرگریشی باشكردووە، مانچستەر لە 10 یاریی رابردوودا چوار یاریی گۆڵی لێنەكراوە، هەروەها لە شەش یاریی رابردوودا تەنها لە یەك یاریدا گۆڵی لێكراوە.

بابەتی پێشتر

یەکەم لێدوانی مەکگۆرک لەبارەی ڕووداوی بەندیخانەکەی حەسەکە

بابەتی دواتر

چیرۆکی ئەم وێنەیەی باوکی "جێگر" کە لە دەریای ئیجەدا خنکا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مۆرینیۆ دەگەڕێتەوە بۆ مەدرید

پیرێزی سەرۆکی یانەى ڕیاڵ مەدرید داواى لە مۆرینیۆ کردووە دواى وازهێنانی ئەنچیلۆتی، بگەڕێتەوە مەدرید. ڕۆژنامەى لا ڕیپەبلیکا ئاشکرایکردووە،…
Total
0
Share