سێرجیۆ ڕامۆس: لە پێناو پاریس سان جێرمان دەمرم

سێرجیۆ ڕامۆس جەختیكردەوە، كە گیانی خۆی دەبەخشێت لە پێناو پاریس سان جێرمان، ‏تا سەركەوتن بەسەر ڕیاڵ مەدرید بەدەستبهێنن.‏

دوای ئەوەی پاریس سان جێرمان لە تیروپشكی چامپیۆنز لیگدا ڕووبەڕووی ڕیاڵ مەدرید ‏بووەوە، سێرجیۆ ڕامۆس-ی ئیسپانی لە چاوپێكەوتنێكدا ئاماژەی بەوەدا، كە ئەو ئێستا ‏پشتگیری پڕۆژەكەی پاریس دەكات و گرنگی بە یانەكەی پێشووی نادات.‏

وتیشی، “لەپێناو پاریس گیانی خۆم دادەنێم لەناو سانتیاگۆ بێرنابیۆ تا بردنەوە ‏بەدەستبهێنین”.‏

ڕامۆس ئاشكرایكرد، كە پێش تیروپشكەكە خوازیار بووە ڕووبەڕووی ڕیاڵ مەدرید ‏نەبنەوە، بەڵام ئێستا ناچارە بەرگری لە درێسی پاریس بكات.‏

ڕامۆس بە درێژایی ئەم وەرزە لەسەر كورسیی یەدەگ بووە و بەهۆی پێكانەوە تەنها ‏بەشداریی یەك یاریی كردووە.‏

بڕیارە یاریی چوونی قۆناغی شازدەی چامپیۆنز لیگ لە 15 و 16 و 22 و 23ی شوباتی ‏ساڵی داهاتوو بەڕێوەبچێت، یاریی گەڕانەوەی هەمان قۆناغیش لە 8 و 9 و 15 و 16ی ‏ئازار ئەنجام دەدرێت.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) دۆرتمۆند و شیریف تیراسپۆڵ براوه‌ی گه‌ڕی یه‌که‌می چامپیۆنزلیگ بوون

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران، بوروسیا دۆرتمۆند بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر بێشکتاش تۆمارکرد. له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی یه‌که‌مدا…
Total
0
Share