پەیامی ناڕاستەوخۆی مالكی بۆ سەدر: دەستم درێژكراوە و لەگەڵ بەكەسیكردنی ململانێدا نیم

نوری مالكی دووپاتیدەكاتەوە، دەستی درێژكراوە بۆ باشترین پەیوەندی لەگەڵ هەر كەس و لایەنێك كە بەرژەوەندیی عێراقی بووێت، باسیش لە بەكەسیكردنی ناكۆكییە سیاسییەكان دەكات و دەڵێت، “وا ڕاهاتووم وەڵامیان نەدەمەوە”.

نوری مالكی، سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، كە لایەنی پێكهێنەری سەرەكیی چێوەی هەماهەنگیی شیعەكانە، تویتێكی كردووە، نووسیویەتی، “لە ژیانی سیاسی و كۆمەڵایەتیمدا، وا ڕاهاتووم هیچ وەڵامێكم نەبێت بۆ ئەوانەی سنوور دەبەزێنن و ناكۆكییە سیاسییە نیشتمانییەكان بە كەسی دەكەن، وەڵامم لە مەیدانی سیاسی و ئەمنیدا بووە، بۆ بەرگری لە عێراق و ئاسایشی هاوڵاتییان و بەرژەوەندییەكانیان، وە دەستێكی ئازاربەخش بووم بۆ هەموو ئەوانەی سووكایەتی بە خوێن دەكەن و دەستدرێژی دەكەنە سەر پارە و موڵك و ئازادییەكان.

نوری مالكی دووپاتیشیكردووەتەوە، “لە پێگەی هێز و توانا و هەستكردن بە بەرپرسیارێتییەوە، بە هەموو ئەوانە دەڵێم كە بەدوای ناكۆكی و بەتاڵكردنەوەی ڕق و كینەوەن، دەستم درێژكراوە بۆ باشترین پەیوەندی، ئەگەر ئەوە بەرژەوەندیی عێراق و گەلەكەی تێدا بێت، بەدەر لەوە، پێشوازی لە هیچ پەیوەندی و شەراكەتێك لەگەڵ هیچ لایەنێكدا ناكەم، كە زیان بە بەرژەوەندیی عێراق و كەرامەتی خەڵكەكەی بگەیەنێت.

پەیامەكەی نوری مالكی لەكاتێكدایە، تا ئێستا موقتەدا سەدر ویستی دوورخستنەوەی ناوبراوی هەیە لە پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عێراق و دەیەوێت تەنها لایەنەكانی دیكەی چێوەی هەماهەنگی بەشداربن.

بابەتی پێشتر

ڕوسیا بە وەڵامەكانی ئەمریكا لەبارەی ئۆكرانیاوە دڵخۆشنییە

بابەتی دواتر

پێنج هۆكار پاڵنەرن<br> نرخی نەوت 100 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك تێدەپەڕێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قەرز بە گرێبەستەكانیش دەدرێت

بانكی ڕافیدەین بڵاویكردووەتەوە، قەرزێك بە كارمەندان و گرێبەستەكانی سەر بە وەزارەتەكانی ناوخۆ و بەرگری دەدرێت. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی نووسینگەی…
Total
0
Share