قەرز بە گرێبەستەكانیش دەدرێت

بانكی ڕافیدەین بڵاویكردووەتەوە، قەرزێك بە كارمەندان و گرێبەستەكانی سەر بە وەزارەتەكانی ناوخۆ و بەرگری دەدرێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی نووسینگەی ڕاگەیاندنی بانكی ڕافیدەین لە عێراق تێیدا هاتووە، دەستكراوە بە پێدانی قەرزێك كە بڕەكەی لە پێنج ملیۆن دینارەوە دەستپێدەكات تاوەكو 50 ملیۆن دینار و دەدرێتە كارمەندانی هێزەكانی ناوخۆ و بەرگری.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، پێدانی قەرزەكەش كارمەندانی گرێبەستیش دەگرێتەوە.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، پێدانی قەرزەكە لە ڕێگەی لقەكانی بانكی ڕافیدەینەوە دەبێت كە لە بەغداد و تەواوی پارێزگاكانی دیكەی عێراق بانكەكە لقی هەیە.

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت دابەزی

بابەتی دواتر

چی دەربارەی میوە دڕکدارە بەسوودەکە دەزانیت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share