دوای ڕووداوەكەی “ڕەیان مەغریبی” وڵاتانی عەرەبی بیرەكان پڕدەكەنەوە

دوای ئەوەی ڕەیان (ئەو منداڵە مەغریبییەی كەوتەناو بیرێكەوە و ماوەی پێنج ڕۆژ تیایدا مایەوە) گیانیلەدەستدا، بەشێك لە وڵاتانی عەرەبی هەڵمەتی پڕكردنەوەی بیرە جێهێڵدراوەكانیان ڕاگەیاند.

تەنها لە سعودیە، 2450 بیری جێهێڵدراو و وشككردوو پڕكراونەتەوە، وەك ئەوەی وەزارەتی ژینگە و ئاو و كشتوكاڵی ئەو وڵاتە ڕایگەیاندووە.

وەزارەتەكە دەڵێت، ئەوە تەنها قۆناغی یەكەمی هەڵمەتەكە بووە و بەردەوامدەبن لە پڕكردنەوەی ئەو بیرانەی لە سەرانسەری سعودیەدا جێهێڵدراون و بەكارناهێنرێن.

“پڕكردنەوەی بیرە جێهێڵدراوەكان، لەپێناو پاراستنی ژیانی ڕێبواران و گەشتیاران و ڕێگریكردن لە پیسبوونی ئاوی ژێرزەویدایە و هەموو ناوچەكان دەگرێتەوە”، وەزارەتی ژینگە و ئاو و كشتوكاڵی سعودیە وادەڵێت.

جگە لە سعودیە، هەڵمەتی پڕكردنەوەی بیرە جێهێڵدراوەكان مەغریب، جەزائیر، فەڵەستین و ئوردنی گرتووەتەوە.

بابەتی پێشتر

پەنابەرە کوردەکان لەناو کامپێکی سەربازیی پۆڵەندادان

بابەتی دواتر

لە ئێوارەی هەینیەوە کەشوهەوای هەرێم تا هەفتەیەك سەقامگیر دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share