سەرۆكی پێشووی ئەمریكا لە وتەیەكدا كە میدیاكان بڵاویانكردەوە، ئەوپەڕی باوەڕی خۆی نیشاندەدات بەوەی دوای هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆكایەتی دەگەڕێتەوە بۆ دەسەڵات.
لە ڤیدیۆیەكدا كە ئەمڕۆ بەشێوەیەكی بەرفراوان بڵاوكرایەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی پێشووی ئەمریكا لەكاتی یاریكردنی گۆلف-دا لەگەڵ ژمارەیەك كەسی دیكەدا دەردەكەوێت.
بەر لەوەی ترەمپ لە تۆپەكە بدات، یەكێك لە ئامادەبووان بە سەرۆكی 45-ەمینی ویلایەتە یەكگرتووەكان ناویدەبات (پۆستە فەرمییەكەی ترەمپ).
بەڵام ترەمپ قسەكەی بۆ “ڕاست دەكاتەوە” و دەڵێت، “سەرۆكی 45 و 47-ەمین”.
45th President – Donald J. #Trump ✅
47th President – Donald J. Trump 📆 pic.twitter.com/JVQlfRxMvf— 🇺🇸WRN (WE R NEWS)🇺🇸 (@WhiteRabbitNew2) January 26, 2022
پێشتر ویلایەتە یەكگرتووەكان بەدۆخێكی ناسەقامگیردا تێپەڕی دوای ئەوەی ترەمپ بۆ چەند هەفتەیەك داننان بە شكستهێنانی لە هەڵبژاردندا لە بەرامبەر ركابەرە دیموكراتییەكەی جۆ بایدن-ی سەرۆكی 46-ەمینی ئەمریكا ڕەتكردەوە، هەروەها دیموكراتییەكانی بە دەستكاری و ساختەكردنی ئەنجامەكانی دەنگدان تۆمەتباركرد.
س: RT