عێراق پێوانەیەكی تری لە گەندەڵیدا تۆماركرد

عێراق لە پلەی 157ـەمینی وڵاتاندایە لەڕووی بەگژداچوونەوەی گەندەڵییەوە، وەك ڕێكخراوی پەیجووریی نێودەوڵەتی ئاشكرایكردووە.

ڕێكخراوی پەیجووریی نێودەوڵەتی “شەفافییەت”، ئاماری پەیجووری و دەستپاكی و بەگژداچوونەوەی گەندەڵی لە وڵاتان بۆ ساڵی 2021 بڵاوكردەوە. ئامارەكە 180 وڵات دەگرێتەوە و عێراق لە ڕیزبەندیی 157ـەمیندایە.

وڵاتانی یەكێتیی ئەوروپا و بەریتانیا و ئەمریكا لەڕووی پەیجووری و دەستپاكییەوە لە ئاستێكی بەرزدان و ڕێكخراوەكە دەڵێت، ئەو وڵاتانەی ئازادییە شارستانییەكانیان تیادا پارێزراون، ئاستی دەستپاكی تیایاندا بەرزە، بەپێچەوانەوە ئەو وڵاتانەی ئازادییە شارستانییەكانیان پێشلێدەكەن، لە ئاستێكی نزمتری دەستپاكیدان.

بەپێی ئامارەكەی ڕێكخراوی پەیجووریی نێودەوڵەتی، وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقا بەهۆی دەستگرتنی كەمینەیەكی بەهێز بەسەر سیاسەت و كەرتی تایبەت و سەپاندنی كۆت و بەند بەسەر ئازادییەكاندا، بەرەوپێشچوونیان لە بواری پەیجووریدا بەخۆیانەوە نەبینیوە.

دەشڵێت، 131 وڵات لەكۆی 180 وڵات لە 10 ساڵی ڕابردوودا هیچ بەرەوپێشچوونێكیان لە ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵیدا نەبووە.

 پەیجووریی نێودەوڵەتی ئاشكرایكردووە، لەناو ئەو 180 وڵاتەدا عێراق پلەی 157ـەمینی هەیە لە بەگژداچوونەوەی گەندەڵیدا، بەجۆرێك لە وڵاتانی عەرەبیدا تەنها سودان، لیبیا، یەمەن، سۆماڵ، سوریا و باشووری سودان لەدوای عێراق-ـەوەن.

بابەتی پێشتر

كازمی لە دۆخی سەرسنووری نێوان عێراق - سوریا دەكۆڵێتەوە

بابەتی دواتر

کەسوکاری بێسەروشوێنانی ئیجە ڕەخنە لە حكومەت دەگرن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share