کەسوکاری بێسەروشوێنانی ئیجە ڕەخنە لە حكومەت دەگرن

لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، کەسوکاری کۆچبەرە ‏بێسەروشوێنبووەکانی كۆتایی ساڵی ڕابردووی دەریای ئیجە گردبوونەوە، داوادەکەن ‏حکومەتی هەرێم هەوڵەکانی بۆ دۆزینەوەی بێسەروشوێنبووەكان دەستپێبکات. ‏

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، نوێنەری کەسوکاری ئەو کۆچبەرانە ڕایگەیاند، لە 21ی ‏کانونی یەکەمی 2021 بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریای ئیجەی نێوان تورکیا و یۆنان ‏نوقمبوو، کە لەکۆی 70 کۆچبەر تەنها 13 کۆچبەریان ڕزگاریان بووە و 57یان ‏بێسەروشوێنن. ‏

بەپێی وتەی کەسوکاری ئەو کۆچبەرانە، لەو 13 کەسەی لە بەلەمەکە ڕزگاریان بووە، ‏حەوتیان کوردن.  ‏

ئەو بەلەمەی نوقم بووە 70 کۆچبەری تێدابووە، لەو ژمارەیە 28 کۆچبەریان کوردبوون. ‏

نوێنەری کەسوکاری کۆچبەرەکان ڕایگەیاند، “تائێستا 12 تەرم دۆزراونەتەوە، نمونەی ‏تێستی کەسوکارەکانیان لە هەرێمی کوردستان وەرگیراوە، بەڵام هیچ وەڵامێکمان ‏نەدراوەتەوە لە ئەنجامەکانی”. ‏

داواشی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد، لەڕێگەی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی ‏دەرەوە، کونسوڵخانەی یۆنان لە عێراق و کونسوڵخانەی عێراق لە یۆنان و هەروەها ‏حکومەتی هەردوو وڵاتەوە، چارەنووسی ئەو کۆچبەرە بێسەروشوێنانەیان دیاریبکەن.‏

ڕەخنەی ئەوەشیان لە حكومەتی هەرێم و هەردوو حكومەتی عێراق و یۆنان گرت، كە ‏خەمساردن بەرامبەر بە دۆسیەكە و وەڵامیان نادەنەوە.‏

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتاران بەناونیشانی “دژ بە گەمارۆدانی سلێمانی” داوایەک ئاڕاستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان دەکەن

ژمارەیەک ئەندامی پەرلەمانی کوردستان “دژ بە گەمارۆدانی سلێمانی” داوایەک ئاڕاستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان دەکەن و جەختدەکەنەوە لە دانیشتنی…
زیاتر ببینە

وەزارەتی كارەبا: تاوەكو كۆتایی ساڵی 2026 كارەبای سەرانسەری هەرێمی كوردستان دەبێتە 24 كاتژمێری

وەزارەتی كارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت، وەك قۆناغێكی ئەزموونی، لە رێگای پڕۆژەی رووناكییەوە كارەبای نیشتمانی 24 كاتژمێری دابیندەكرێت بۆ بازاڕی…
Total
0
Share