دێمبلی دەیەوێت سوڵح لەگەڵ بەرشلۆنە بكات

عوسمان دێمبلی دەیەوێت چاوپێكەوتن لەگەڵ لاپۆرتای سەرۆكی بەرشلۆنە بكات بۆ ئەوەی كێشەكانی چارەسەر ببێت.

دێمبلی بڕیاریدا گرێبەستەكەی نوێ نەكاتەوە، گەر داواكارییەكانی جێبەجێ نەكرێت.

ئیدارەی بەرشلۆنەش بەهیچ شێوەیەك ڕازی نەبوون بەداواكارییەكانی دێمبلی و بڕیاریاندا دەستبەرداری ببن.

ئێستا دێمبلی پەشیمان بووەتەوە و دەیەوێت لە یانەی بەرشلۆنە درێژە بە یاریكردن بدات.

بەڵام بەهۆی دروستبونی كێشە لەگەڵ ئیدارەی بەرشلۆنە، لە پلانەكان دوورخراوەتەوە.

بە پێی ڕاگەیاندنەكان، دێمبلی لە ڕێگەی بەڕێوەبەری كارەكانییەوە داوای لە لاپۆرتای سەرۆك كردووە لە نزیكەوە گفتوگۆ بكەن.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی جیهانی: لەم هەفتەیەدا 21 ملیۆن کەس تووشی کۆرۆنا بوون ئەوەش ژمارەیەک پێوانەییە

بابەتی دواتر

یۆڤانتۆس یەك هەنگاو لە كڕینی ڤلاهۆڤیچ دوورە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) تۆتنهام بەردەوامە لە دۆڕاندن

یانەی تۆتنهام لە ڕووبەرووبوونەوەیەکی بەهێزدا بەرامبەر برێنتفۆرد دۆڕاندنێکی چاوەڕواننەکراوی تۆمارکرد، کە دووەم دۆڕاندنی لەسەریەکە لە دوایین هەفتەکانی پریمەرلیگ.…
Total
0
Share