کۆمپیوتەرێکی زیرەک براوەی لالیگای 2021-2022 دیاریدەکات

کۆمپیوتەرێکی زەبەلاحی بواری یاریکردن بە ئەنجامەکان، براوەی ناسناوی لالیگای 2021-2022 لەنێوان ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە و ئەتلەتیکۆ مەدرید دیاریدەکات.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی مارکا، خوێندنەوەی کۆمپیوتەرێکی زەبەلاح کە تایبەتمەندە بە خوێندنەوەی ئاستی یانە و یاریزانان، کە موڵکدارییەکی بۆ کۆمپانیایەکی ئیسپانی – جیهانی دەگەڕێتەوە، پێشبینی کردووە یانەی ڕیاڵ مەدرید بە سەرپەرشتی کارلۆ ئەنچلۆتی، ناسناوی وەرزی نوێی خولی ئیسپانیا بەدەستبهێنێت، بۆیە بۆ کۆمپانیاکانی گرەوکردن بە ئەنجامەکانەوە کەمترین نرخی لەسەریان دیاریکردووە کە 2.25 یورۆیە بۆ هەر یورۆیەک.

لە پلەی دووەمدا یانەی بەرشلۆنەی دیاریکردووە، سەرەڕای ئەوەی لە هاوینی 2021 لیۆ مێسی ئەفسانەی یانەکە لەدەستدەدەن، بەڵام نرخی 3.00ی بۆ دیاریکردوون، کە جیاوازییەکی زۆری لەگەڵ نرخی دیاریکراوی ڕیاڵ مەدرید هەیە.

سەرەڕای ئەوەی بە باشترین شێوە دیێگۆ سیمیۆنی ئامادەکاری بۆ وەرزی نوێ کردووە و شارەزایان پێیانوایە خاوەنی باشترین پێکهاتەیە، بەڵام کۆمپیوتەرە تایبەتمەندەکە پلەی سێیەمی پێبەخشیون بە ڕێژەی 3.25، واتا جیاوازییەکی زۆری لەنێوان بارسا و ئاتلەتی بەدینەکردووە.

پلەی چوارەمیش بۆ ئیشبیلیەی جولین لوپێتیگی بووە بەڕێژەی 21.00، کە دەرفەتی بەشداریکردنیان لە چامپیۆنزلیگ پێدەدات، بەدووریش نەزانراوە هەژەندێکی گەورە بکەن و ناسناوەکە بەدەستبهێنن.

بابەتی پێشتر

هاری کەین لە لەندەنە و مان سیتی و تۆتنهامی هەڵواسیوە

بابەتی دواتر

"بەڕێبازی مام گەیشتنە دەسەڵات، بەڵام بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانیش هی مامن"

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share