پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە دوو چالاكیدا لەلایەن هێزەكانیانەوە دوو تۆمەتبار بەتۆمەتی ماددەی هۆشبەر و دزیكردن دەستگیركراون.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، لەلایەن مەفرەزەكانی نەهێشتنی تاوانەوە تۆمەتبارێك لەكاتی دزیكردندا دەستگیركرا و لەكاتی دەستگیركردنەكەشیدا بڕێك ماددەی هۆشبەری پێبووە.
دەشڵێت، لەئێستادا تۆمەتبار (ك.أ.أ.) بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.
لە چالاكییەكی دیكەی هێزەكانی نەهێشتنی تاواندا وەك ئەوەی لە ڕاگەیەندراوەكەی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووە تۆمەتبارێك دەستگیركراوە كە دزی لە چەند ماركێتێك كردبوو و پێشتریش لەسەر تاوانی دزیكردن دەستگیركراوە .
ئاماژە بەوەشدەكات، تۆمەتبار (ش.غ.م.) بە بڕیاری داوەر و بەپێی ماددەی 446 ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.