ناسا ئامادەیی نیشاندا بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ ڕوسیا بەمەبەستی دۆزینەوەی زیاتر لەسەر هەسارەی زوهرە

ئاژانسی ناسای ئەمریکی بۆ بۆشایی ئاسمان، ئامادەیی نیشانداوە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ ڕوسیا، سەبارەت بە دۆزینەوەی زیاتر لە سەر هەسارەی زوهرە.

وتەبێژی ئاژانسی ناسای ئەمریکی ڕایگەیاند، “تێڕوانینی زۆرباشمان سەبارەت بە دیاریکردنی ئامانجە هاوبەشەکان لە وێستگەی فێنێرا – دی ئاڵوگۆڕکردووە، “پێشوازی لە هەر هەلێک دەکەین لە داهاتوودا تاوەکو شارەزایانمان گفتوگۆی پلانێک لەوبارەیەوە بکەن”، ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئاژانسی ناسا لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا کاری لەسەر دیاریکردنی لایەنەکانی جێگا گرنگیی هاوبەش کردووە بۆ دۆزینەوە و توێژینەوە لە هاسارەکاندا، بەتایبەت هەسارەی زوهرە”.

پێشتر بیڵ نیڵسۆن بەڕێوەبەری ئاژانسی ناسا ڕایگەیاندبوو کە ڕوسیا هاوبەشێکی ڕاستەقینەی ئێمەیە لە بۆشایی ئاسمان و پێشبینی بەردەوامیی ئەو “پەیوەندییە تایبەتییە” دەکەن لەنێوان هەردوو وڵاتدا.

نیڵسۆن ئاماژەی بەوەکرد، “پێمانوایە پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و ڕوسیا لە سەردەمی یەکێتیی سۆڤیەتەوە لە بۆشایی ئاسماندا تایبەتییە، ڕوسیا هاوبەشێکی زیندووە لە وێستگەی بۆشایی ئاسمانیی نێودەوڵەتیدا، پێشبینی دەکەین ڕوسیا لەم ڕۆڵەی بەردەوامبێت”.

بۆیەکەمجار لە مێژوودا، یەکێتیی سۆڤییەت لە شەستەکانی سەدەی ڕابردوودا یەکەم ئامێری پشکنینی ڕەوانەی هەسارەی زوهرە کرد، دواتر هەریەکە لە ئەمریکا، یەکێتیی ئەوروپا و یابان ئامێرەکانی پشکنینیان ڕەوانەی هەسارەکە کرد.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی پێشمەرگە: ڕووداوەكەی چیای مەتینا بەهۆی بۆسەیەكی پەكەكەوە بووە

بابەتی دواتر

مەسرور بارزانی: داوا لە پەرلەمان و لایەنەکان دەکەم دژی هێرشی پەکەکە بوەستنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە “دەرزییەکی گەورە لەناو كۆمەڵێك پووشدا” ناوبراوە.. زانایان كونێكی ڕەشی زۆر گەورە دەدۆزنەوە

زانكۆی نیشتمانیی سیدنی ڕایدەگەیەنێت، زانایانی فەلەكناس خێرا گەشەكردووترین كونی ڕەشیان لەماوەی نۆ ملیار ساڵی ڕابردوودا ئاشكراكردووە. ئەم کونە…
Total
0
Share