بەڕێوبەری پاریس پەیامێکی ڕاستەوخۆ ئاڕاستەی کریستیانۆ دەکات

بەڕێوبەری وەرزشیی یانەی پاریس سانت جێرمان، لیۆناردۆ ئاراوخۆ بە ئاشکرا خواستی یانەکەی بۆ گواستنەوەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دەردەبڕێت.

سەرۆکی یانەی پاریس سانت جێرمانی فەرەنسی، ناسڕ خلێفی چەندین ساڵە پەیوەندی هاوڕێیەتی لەگەڵ کریستیانۆی پۆرتوگالی هەیە، هەموو وەرزێک دەنگۆکانی گواستنەوەی “دۆن” بۆ خولی فەرەنسا سەرهەڵدەدەنەوە، بەڵام لەم وەرزەدا بەڕێوبەرێکی یانە هەڵوێستی پاریس لەم بارەیەوە ئاشکرادەکات.

لە لایڤێکی تایبەتی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک و لە وەڵامی هاندەراندا، لیۆناردۆ ئاراوخۆی بەڕێوبەری وەرزشیی “پی ئێس جی” ڕایدەگەیەنێت، ” ڕەنگە ڕۆژێک لە ڕۆژان کریستیانۆ حەزبکات پەیوەندی بە یانەیەکی دیکەوە بکات، هەر بڕیارێک لەم بارەیەوە بدات پەیوەندی بە هەڵوێستی تایبەتی خۆیەوە هەیە، یاریزانێک بەو ئاستەوە دەتوانێت لە چەند یانە یاریبکات، چوار یان پێنج؟ بێگومان لە ڕووی دارایی و توانستی یانەکانەوە چوارچێوەکە لە نێوان چەند یانەیەکدا داخراوە، یانەی پاریس سانت جێرمان هەمیشە لەناو چوارچێوەی خوازیارەکانی کریستیانۆدا بووە، هاندەرانیش بەردەوام باس لەو بابەتە دەکەن، بەهۆی سەرشێتی بازاڕی گواستنەوەکانەوە لە ئێستادا بۆندەکە لەبەردەستی ئێمەدا نییە”.

ڕۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی دووپاتیدەکاتەوە، هەوڵەکانی یانەی پاریس سانت جێرمان بە فەرمی بۆ گواستنەوەی ئەستێرە پۆرتوگالیەکە لە میرکاتۆی 2021وە دەستپێدەکات، لە ڕێگەی ئەم یاریزانەوە کەلێنی ڕۆیشتنی جولیان دراکسلەر پڕدەکەنەوە، لە هەموو ئەوانەش گرنگتر بەم بۆندە قەناعەت بە کیلیان مباپێ و نێیمار دا سیلڤا دەکەن چەند وەرزێکی دیکە لە پاریس درێژە بە یاریکردن بدەن.

جیاوازی و بەرزی موچەی پۆرتوگالیەکە لە سەردەمی قەیرانی دارایی کۆرۆنادا بۆ ئەندریا ئانێلی سەرۆکی یوڤانتۆس بووەتە بارگرانی، بیریان لەوە کردووەتەوە لە گواستنەوەکانی هاوینی 2021 بە یانەیەکی دیکەی بفرۆشن و بڕێک لە پارەی بەکارخراوی بۆندەکەی بگەڕێننەوە، ئەگەر ئەم بڕیارە نەدەن ناچارن لە هاوینی 2022 دوای کۆتاییهاتنی بۆندەکەی بەبێ بەرانبەر دەستبەرداریببن، لە ڕۆشنایی ئەم فاکتانەوە، یانەی یوڤانتۆس بە هەر ئۆفەرێکی پاریس قایلدەبێت ئەگەربێتو پێشکەشبکرێت.

بابەتی پێشتر

مێسی یان مارادۆنا؟ دێل بۆسکی چووه‌ به‌ره‌ی ڕامۆس و فێرگسۆنه‌وه‌

بابەتی دواتر

بایرن هەڵەی ئالابا دووبارە ناکاتەوە و بۆندی سێ یاریزان نوێدەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یارییەکانی ئەمڕۆ بزانە

ئەمڕۆ شەممە چەند یارییەکی بەهێز لە خول و پاڵەوانێتییە جیاوازەکاندا بەڕێوەدەچێت. لە ئیسپانیا ڕیاڵ دەبێتە میوانی ڤیاریاڵ و…
Total
0
Share