موفاجەئەیەك لە گرێبەستی مباپی هەیە

چەند بەندێكی سەرنج ڕاكێش لە گرێبەستەكەی كیلیان مباپی هێرشبەری یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی ئاشكرابووە.

یانەی پاریس سانجێرمان لە مانگی پێنجی ئەمساڵدا گرێبەستی مباپی تا ساڵی 2025 درێژكردەوە.

بە پێی ڕاگەیاندنەكان بێت گرێبەستەكەی مباپی بۆ دوو وەرزە لەگەڵ ئەگەری نوێكردنەوەی بۆ وەرزێكی تر.

واتە گرێبەستی مباپی ساڵی 2024 كۆتایی دێت لەگەڵ ئەگەری درێژكردنەوەی تا ساڵی 2025.

ڕۆژنامەی لیكیپی فەرەنسی بڵاویكردۆتەوە كە یانەی ڕیاڵ مەدرید لە هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی مباپی كۆڵی نەداوە.

بڕیاریشیداوە لە ساڵی 2024دا جارێكی تر هەوڵ بۆ كڕینی بدەنەوە.

بابەتی پێشتر

ھێزەکانی کۆماندۆ ڕوونكردنەوەیەكی لەبارەی پەرلەمانتارێك و ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگاوە بڵاوكردەوە

بابەتی دواتر

ئێران: هاککەرە عێراقییەکان چوونەتە ناو پێگەی هەواڵگری و ئاسایشمانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share