بەفەرمی چیرۆکی مێسی لە بەرشلۆنە کۆتاییهات

یانەی بەرشلۆنە بەفەرمی ئاشکرایکرد، لیۆ مێسی ئەفسانەی ئەرجەنتینی بەهۆی کێشەی داراییەوە ناتوانێت وەرزی 2021-2022 لە بارسا بەردەوامبێت.

یانە کەتەلۆنییەکە بەفەرمی لە ماڵپەڕی یانەکەوە ئاشکرایکردووە، لیۆ مێسی و ئیدارەی بارسا ڕێککەوتوون لەسەر نوێکردنەوەی بۆندی نێوانیان، بەڵام بەهۆکاری دارایی، واتا تێکچوونی هاوسەنگی دارایی یانە و کەوتنەبەر کێشەی ڕێساکانی یاری خاوێن، ناتوانرێت بۆندەکەی نوێبکرێتەوە.

کێشەکە چییە؟

مێسی و سەرۆکایەتی بارسا لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا قایلبوون بە نوێکردنەوەی بۆندی نێوانیان، بەڵام قەیرانی دارایی بەشێوەیەک بەرۆکی یانە کەتەلۆنییەکەی گرتووە، کە ناکرێت و ناتوانرێت بە نیوهێندە موچەی پێشوو بۆندی ئەفسانەکە نوێبکرێتەوە.
لە حاڵەتی نوێکردنەوە لەو باوردۆخەدا، یانەەی بەرشلۆنە هاوسەنگی خەرجی بەرامبەر داهات لەدەستدەدات، ئەوەش دەبێتە هۆی سزادانیان لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپاوە.

تەنها ڕێگە ئەوەبووە چەندین یاریزانی گەورەی وەک گریزمان و دێمبیلی بفرۆشن بۆ هاوتاکردنەوەی ژمارەکان، بەڵام ئەم هەنگاوانە جێبەجێنەکراون، لەلایەک یانە داواکارەکان ئامادەنەبوون بۆند لەگەڵ ئەو یاریزانانە واژووبکەن، لەلایەکی دیکەوە کەمکردنەوەی ڕێژەی موچەی یاریزانان سوودی لە پڕۆسەکەدا نەبووە.

کێ دەتوانێت بیکڕێت؟

لە قورسترین دۆخی دارایی یانەکانی ئەوروپا بەهۆی قەیرانی داراییەوە، یانەکانی پاریس سان جێرمان و مانچستەر سیتی توانای داراییان بەهێزە و دەتوانن بۆند لەگەڵ یاریزانەکە واژووبکەن.

سەرەڕای ئەوەی تاوەکو ئێستا هیچ ڕێککەوتنێک لەنێوان یاریزانەکە و یانە داواکارەکانی ئاشکرانەکراوە، بەڵام سەرجەم ئەگەرەکان بەو ئاڕاستەیەن لە داهاتوویەکی نزیکدا یانەکانی پاریس سان جێرمان و مانچستەر سیتی بۆندی لەگەڵدا واژووبکەن.

ئەگەرێکی لاوازیش هەیە، یاریزانەکە دووبارە بگەڕێتەوە بۆ ئەرجەنتین، یاخود لە خولی ئەمریکا یاریبکات.

بابەتی پێشتر

ڕەئیسی لە یەكەم وتاری سەرۆكایەتیدا: دەستی هاوڕێیەتی بۆ سەرجەم وڵاتانی ناوچەكە ڕادەكێشم

بابەتی دواتر

ئاگرێكی دیكە لە دارستانەكانی باكووری ئەسینا كەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مباپێ نایەوێت لەگەڵ مێسی یاریبکات

ئەستێرەی فەرەنسی یانەی پاریس سان جێرمان، کیلیان مباپێ جارێکی دیکە داوای دەستبەرداربوونی لە یانە فەرەنسییەکەی کردووە. ڕۆژنامەنووسی فەرەنسی،…
Total
0
Share