ئه‌و گه‌وهه‌ره‌ی به‌رشلۆنه به‌ته‌مایبوو ڕیاڵ مه‌درید ڕفاندی

سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ جه‌خت له‌وه ده‌که‌نه‌وه‌، که به‌ڕێوه‌به‌رانی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید سه‌رکه‌وتووبوون له گواستنه‌وه‌ی ئێندریک، هێرشبه‌ری یانه‌ی پاڵمێراس.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌لایه‌ن ڕۆژنامه‌نووسانی به‌شدار له پڕۆگرامی “ئیل شیرینگیتۆ” بڵاوکراونه‌ته‌وه‌، ئیداره‌ی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید به‌رده‌وامه له سیاسه‌تی کۆکردنه‌وه‌ی گه‌نجه به‌تواناکان و له‌نوێترین جوڵه‌دا گه‌وهه‌رێکی یانه‌ی پاڵمێراسی به‌رازیلییان مسۆگه‌رکردووه‌.

ئێندریک هێرشبه‌رێکی لاوی ته‌مه‌ن 15 ساڵه و له‌پێگه‌ی هێرشبه‌ری سه‌ره‌ڕم و باڵه‌کانی هێرشبه‌ریی یاریده‌کات، یانه‌ی شاهانه توانیویه‌تی له‌گه‌ڵ لێپرسراوی کاره‌کانی به‌ڕێککه‌وتنێک بگات، به‌هۆیه‌وه له ته‌مه‌نی 18 ساڵییه‌وه ڕووده‌کاته مه‌درید و تاوه‌کو ئه‌و واده‌یه له‌ڕیزه‌کانی پاڵمێراس به‌رده‌وام ده‌بێت.

پێشتر ئێندریک له‌لایه‌ن یانه‌ی به‌رشلۆنه‌، هه‌روه‌ها چه‌ند یانه‌یه‌کی دیکه له نموونه‌ی مانچسته‌ر سیتی و پاریس سان جێرمانه‌وه داواکراوبووه‌.

لاوه به‌هره‌داره‌که‌ی به‌رازیل له تیپه‌کانی لاوانی پاڵمێراس 174 یارییکردووه و 168 گۆڵی تۆمارکردووه‌.

بابەتی پێشتر

یارییه‌که‌ی کامیرۆن و کۆمۆرۆس قوربانی لێکه‌وته‌وه

بابەتی دواتر

بەهۆی چاڤی-یەوە، مێسی گەڕایەوە بۆ بەرشلۆنە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share