حكومەت لە پێدانی كارەبادا جیاوازی لەنێوان سلێمانی لەگەڵ هەولێر و دهۆكدا دەكات

سلێمانی 3 كاتژمێر كەمتر كارەبای لە هەولێر پێدراوە

حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی كارەبا، لە پێدانی كارەبادا جیاوازی لەنێوان پارێزگاكاندا دەكەن، لەم مانگەدا بە تێكڕا كارەبای كەمتر دراوە بە سلێمانی، بەراورد بە هەولێر و دهۆك.

عەلی حەمەساڵح، سەرۆكی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەكانی پەرلەمانی كوردستان تێكڕای پێدانی كارەبای نیشتمانیی بە پارێزگاكلانی هەرێمی كوردستان بۆ ئەم مانگە ئاشكراكردووە، دەڵێت، لە ئەنجامی لێكۆڵینەوەیەكی لەبارەی كارەباوە، بۆیدەركەوتووە، تا ڕۆژی 23ی ئەم مانگە، ڕۆژانە 11:17 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی دراوە بە هەولێر، دهۆك 10 كاتژمێری پێدراوە، لەكاتێكدا سلێمانی تەنها 8 كاتژمێر كارەبای نیشتمانیی پێدراوە.

بەپێی ئامارە بڵاوكراوەكەی سەرۆكی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەكانی پەرلەمانی كوردستان، جیاوازیی پێدانی كارەبای نیشتمانی لەنێوان هەولێر و سلێمانی زیاترە لە 3 كاتژمێر، لەنێوان دهۆك و سلێمانیشدا جیاوازییە ڕۆژانەكە 2 كاتژمێرە.

بابەتی پێشتر

هۆكاری كەمبوونەوەی كارەبا ئاشكراكرا.. بەهۆی غازی ئێرانەوە هەناردەی نەوتی عێراق كەمدەبێتەوە

بابەتی دواتر

ڕێزی مەیمون لای تایلەندییەکان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share