رووداوێكی هاتوچۆ حەوت برینداری لێكەوتەوە

بەهۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە گردەگۆزینە حەوت كەس برینداربوون چواریان منداڵن.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و و تێیدا هاتووە،

ئەمشەو بەهۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری BMW لە گردەگۆزینەی سەر بە قەزای كەلار حەوت كەس بریندار بوون چوار لە بریندارەكان منداڵن

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، رووداوەكە لە كاتێكدا روویداوە یەكێك لە ئۆتۆمبێلەكان لە قەزای خانەقینەوە بە ئاراستەی كەلار هاتووە و ئۆتۆمبێلەكەی دیكە پێچكردنەوەی ئەنجامداوە بە ئاراستەی كەلار بگەڕێتەوە پێكیانداداوە و سەرجەم بریندارەكان گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

لە هەولێر دوو داواكراو رووبەڕووی هێزەكانی ئاسایش بوونەوە

بابەتی دواتر

محەمەد حاجی مەحمود: دڵنیام كاك بافڵ سەركەوتوو دەبێت لە گرتنەبەری رێبازی مام جەلال

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو بەهای 100 دۆلار بەرامبەر بە 153 هەزار و 600 دینار…
Total
0
Share