کەشناسیی هەرێم کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە، ئاسمانی هەرێم نیمچەهەور و پەڵەهەوردەبێت، لەگەڵ بەرزبوونەوەی كەمی پلەکانی گەرما.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئاسمانی هەرێمی کوردستان نیمچەهەور و هەندێک کات پەڵەهەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری پروشەباران لەهەندێک کاتدا.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە ئەمڕۆ و سبەینێدا پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلە بەرزدەبنەوە.
لەگەڵ ئەوەی بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو پلەکانی گەرما لە تەواوی ناوچەكان بەرزبوونەتەوە، بەڵام لە شارۆچکەی پێنجوێن پلەکانی گەرما بەنزمی ماوەنەتەوە و نزمترین پلەی گەرمای تۆمارکراو -16 پلەیە.