هاتوچۆی گەرمیان: بانگەشەی هەڵبژاردن لەم شوێنانە قەدەغەی

هاتوچۆی گەرمیان هۆشداری بە کاندید و لایەنە سیاسییەکانی بەشدار لە پرۆسەی هەڵبژاردن دەدات.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری لایەنە سیاسییەکان و کاندیدەکان دەکەینەوە، لە ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردندا، وێنە و پۆستەری کاندیدان و پارتەکان لەو جێگا و شوێنانە دانەنێن کە دەبێتە هۆی شاردنەوەی هێماکانی هاتوچۆ و گڵۆپی ترافیک لایتەکان.

دەشڵێت، هەروەها پۆستەر لە سەر شۆستە و لە بەرامبەر هێڵەکانی پەڕینەوە دانەنێن کە ئاستەنگی هاتوچۆ دروستدەکات، بە پێچەوانەوە داوای یاسایی لە سەر لایەنی سەرپێچیکار تۆماردەکەین و پۆستەرەکانیان لێدەکرێنەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: کۆمەڵێک دروستبوون زانیاریی پێشوەختە لەسەر پرۆژەکانمان وەردەگرن و دەیکەن بە دەستکەوتی خۆیان

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕایگەیاند، بەمدواییانە کۆمەڵە کەس و لایەنێک دروست بوون پێشوەختە زانیاری دەربارەی پلانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانمان وەردەگرن…
Total
0
Share