پۆلیس دانپێدانانی ئەو کەسەی بڵاوکردەوە کە بە پێڵاو لە هاوڵاتییەکی دەدا

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەو کەسەی کە بە پێڵاو لە هاوڵاتییەکی داوە و پاشان ڤیدیۆکەی بڵاوکراوەتەوە دەستگیرکراوە و ئەوانەشی لەو تاوانەدا بەشدارن دەستگیرکراون.

پۆلیسی سلێمانی لە ڕونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند، ” پاش بڵاوبونەوەی گرتە ڤیدیۆییەک کەچەند کەسێک دەستدرێژی دەکەنە سەر هاوڵاتییەک بەلێدان و سوکایەتی پێکردن ڕاستەوخۆ بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لیژنەیەکی پێکهێنا، بۆ بەدواداچوون و پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر بۆدەستگیرکردنی تۆمەتبارانی ئەوتاوانە ئەو کەسانە دەستگیرکران”.

پۆلیسی سلێمانی ڕاشیگەیاندووە، ” پاش ئامادەکردنی هاوڵاتییەکە و وەرگرتنی وتەکانی وەک سکاڵاکار لەماوەی 24 کاتژمێردا تونرا سەرجەم تۆمەتبارانی ئەم تاوانە دەستگیربکرێن و بەبڕیاری دادوەر بەندبکرێن و هەر تۆمەتبارێکیتر دەستی هەبێت لەم تاوانە دەستگیردەکرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێكی پارتی: لە بڕینی خانەنشینیی پلەباڵاكاندا جیاوازی نەكراوە

ئەندامێكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لێبڕنی مووچەی خانەشینیی پلەباڵاكان داهاتێكی باشی بۆ حكومەت گەڕاندووەتەوە، جیاوازیش نەكراوە…
Total
0
Share