تازەلاوێک بە دەستڕێژی گوللـە کوژرا

بەیانیی ئەمڕۆ تازە لاوێک لە ناحیەی حاجیاوای سنووری ئیدارەی راپەڕین بە دەستڕێژی گوللـە کوژرا.

رووداوەکە لە بەرەبەیاندا بووە، لەسەر رێگای سەرکەپکان بۆ حاجیاوا دەستڕێژی گوللـە لە ئۆتۆمبێلێک کراوە و بەهۆیەوە تازەلاوێکی تەمەن 17 ساڵ لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا کوژراوە.

بەپێی زانیارییەکان خێزانی ئەو تازەلاوە، پێشتر کێشەی کۆمەڵایەتییان هەبووە، بەڵام تا ئێستا لایەنی فەرمی هیچ زانیارییەکی لەبارەی رووداوەکەوە ئاشکرانەکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەوقافی هەولێر لەبارەی هێرشکردنە سەر مامۆستایەکی ئاینیی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقافی ھەولێر رایدەگەیەنێت، ئەو کەسەی هێرشی کردبووە سەر مامۆستایەکی ئاینیی دەستگیرکرا. لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقافی ھەولێر ئاماژە…
Total
0
Share