توركیا.. جگەرەكێشان لە شوێنە گشتییەكاندا قەدەغەكرا

بۆ ڕێگرییە لە بڵاوبوونەوەی زیاتری كۆرۆنا

وەزارەتی ناوخۆی توركیا بڕیاریدا بە قەدەغەكردنی جگەرەكێشان لە شوێنە گشتییەكاندا، وەك هەنگاوێك لە چوارچێوەی ڕێگرییەكان لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا.

وەزارەتەكە ڕۆژی چوارشەممە 11ی تشرینی دووەم ئاشكرایكرد، ئەم هەنگاوە بۆ ناچاركردنی هاوڵاتییانە بۆ بەستی كەمامە، كە زۆرێكیان لەكاتی جگەرەكێشاندا لایدەبەن.

بڕیارەكە لەمڕۆوە لە شەقام و سەرجەم شوێنە گشتییەكاندا و لەنێویشیاندا گۆڕەپان و شوێنی وەستانی پاس دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

ئەو ڕێوشوێنە لەكاتێكدایە دوێنێ دەسەڵاتدارێتی ئەنقەرە دوو هەزار و 693 توشبووی نوێی كۆرۆنا و 86 حاڵەتی گیان لەدەستدانی ئاشكراكرد و بەمەش كۆی توشبووان لەو وڵاتە گەیشتە 402 هەزار و 53 حاڵەت و كۆی گشتی گیان لەدەستدانیش بۆ 11 هەزار و 145 كەس بەرزبووەوە.

بابەتی پێشتر

ترەمپ ویلایەتى ئالاسكاى بردەوە

بابەتی دواتر

پەرلەمانتارێك: هەرێم بەشێک لە نەوت و داهاتەکان نەگەڕێنێتەوە كێشەی گەورەتری بۆ دروستدەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شەڕ و پێكدادان لە نێوان فەلەستینییەكان و هێزە ئەمنییەكانی ئیسرائیلدا ڕوویدا

هێزە ئەمنییەكانی ئیسرائیل هەڵیانكوتایە سەر مزگەوتی”ئەقسا”لە قودس و ڕووبەڕووبوونەوە ڕوویداوە و بەهۆیەوە ژمارەیەك لە هاوڵاتییانی فەلەستین برینداربوون. تەلەفزیۆنی…
Total
0
Share