ئەردۆگان وادەی وازهێنانی لە دەسەڵات راگەیاند

رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆکی تورکیا رایگەیاند، هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا دوایین هەڵبژاردن دەبێت بۆی و جارێکی دیکەش خۆی بۆ سەرۆکایەتیی وڵاتەکەی کاندید ناکاتەوە.

رەجەب تەیب ئەردۆگان لە وتارێکدا کە لەبەردەم دامەزراوەی گەنجانی تورکیا پێشکەشیکرد رایگەیاند، بەبێ وەستان کاردەکەم، بەبێ هەناسەدان رادەکەم، چونکە بۆ من ئەمە کۆتاییە و کۆتا هەڵبژاردنی منە، بەڵام ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دەبێتە بەرەکەت بۆ ئەو برایانەم کە لەدوای منەوە دێن و متمانە بەدەستدەهێنن.

ئەم وتارەی ئەردۆگان کاردانەوەی زۆری لەناوخۆی تورکیا لێکەوتەوە و بەشێک لە چاودێران ئەو وڵاتەش رایانگەیاندووە، وتارەکەی ئەردۆگان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، لە کۆتایی ئەم ویلایەتەی سەرۆکایەتیی وڵاتەکەی تەمەنی دەبێتە 80 ساڵان، جگە لەوەش بەپێی دەستوور ناتوانێت جارێکی دیکە خۆی کاندید بکاتەوە.

بڕیارە کۆتایی ئەم مانگە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە تورکیا ئەنجامدەدرێت، بەڵام هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیا تا ساڵی 2028 ئەنجامنادرێت.

بابەتی پێشتر

لیژنەیەکی باڵای ئەمنی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پێکهێنرا

بابەتی دواتر

رووداوێکی هاتوچۆ چوار برینداری لێکەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share