لە حەسەكە قەدەغەی هاتوچۆ ڕاگەیەندرا
خۆسەر: توركیا ڕوویكردەوە داعش بۆ لەناوبردنی ئەزموونی ڕۆژئاوای كوردستان

هەسەدە: هێزەکانمان بەشێوەیەکی هەستیارانە درێژە بە ئۆپراسیۆنەکانیان دەدەن

ئیداره‌ى خۆسه‌ر له‌ ڕۆژئاوای كوردستان قەدەغەی گشتی لە حەسەکە و بەشێک لە ‏ناوچەکانی دیکەی ژێر دەسەڵاتی خۆسەری ڕاگەیاند، توركیاش تۆمەتبار دەكات بەوەی ‏لەڕێی داعشەوە دەیەوێت سەقامگیریی ڕۆژئاوای كوردستان تێكبدات.‏

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئیداره‌ى خۆسه‌ر ڕایگەیاند، بۆ پاراستنی ئاسایشی هەرێمەكە، قەدەغەی ‏گشتی بەسەر کانتۆنی حەسەکە و بەشێک لە ناوچەکانی دیکەی ئەو بەڕێوەبەرایەتییەدا ‏دەسەپێنێت.‏

ڕوونیشیکردووەتەوە، خۆسه‌ر تا هەفتەیەک قەدەغەی تەواوی هاتوچۆی ناوخۆیی و ‏دەرەکی بۆسەر شاری حەسەکە ڕادەگەیەنێت، كە لە ئەمڕۆ 24ی کانوونی دووەمەوە تا ‏‏31ی کانوونی دووەم دەستپێدەکات و قەدەغەکردنەکە گشتییە، تەنها دامەزراوە ‏خزمەتگوزارییەکانی وەک نانەواخانە، ئاش، بنکەی تەندروستی، سووتەمەنی و ‏شارەوانییەکان، کە سروشتیان جیاوازە، کار دەکەن”.‏

هه‌روه‌ها لە هەندێک ناوچەی دیکە قەدەغەی هاتوچۆ بەشێوەی سنووردار ڕاگەیەندراوە، ‏هاتوچۆی نێوان شارەکان قەدەغە دەکرێت بۆ پاراستنی ئەمنیەتی باکوور و ڕۆژهەڵاتی ‏سوریا.‏

بڕیارەكەی ئیدارەی خۆسەر دوای پێكدادانەكانی چەند ڕۆژی ڕابردووی حەسەكە و ‏بەندیخانەی غوێران دێت، كە تیایدا شكست بە هەوڵێكی هەڵاتنی چەكدارانی داعش هێنرا و ‏هەسەدە دەڵێت، 175 چەكداری داعشیان كوشتووە.‏

خۆسه‌ر لە ڕاگەیەندراوەكەیدا بەڕوونی تورکیا تۆمەتبار دەكات بەوەی لەپشت هێرشەكەوە ‏بووە، دووپاتیكردووەتەوە، توركیا شکستیهێنا لە بەدیهێنانی ئامانجەکانی لە تێکشکاندنی ‏ئاسایش و سەقامگیریی ئیدارەی خۆسه‌ر، بۆیە جارێکی تر ڕووی لە داعش کرد بۆ ئەوەی ‏ئامانجەکانی خۆی لە تێکشکاندنی ئیدارەكه‌ و دەستکەوتەکانی بەدەستبهێنێت.‏

ئه‌وه‌شهاتووه‌، “بەرخۆدانی هێزەکانی سوریای دیموکرات – هەسەدە و هێزە ئازاکانی ‏ئاسایشی ناوخۆ، ئەم هێرشەیان لە دژی گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و پێکهاتەکانی ‏تێکشکاند و ئامانجی دەوڵەتی تورکیایان پووچەڵ کردەوە”.‏

بابەتی پێشتر

سەدر هێشتا سێ کاندیدی بۆ سەرۆک وەزیرانی داهاتوو هەیە

بابەتی دواتر

کۆمپانیای "تەڵەبات" لەبارەی دەنگۆی هەڕەشەلێکردنیانەوە ڕوونکردنەوە دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share