پۆلیسی سلێمانی بەدوای تۆمەتبارێکدا دەگەڕێت

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ناو و زانیارییەکانی تۆمەتبارێکی بڵاوکردەوە و داوادەکات هەرکەسێک زانیاریی لەبارەیەوە هەیە پەیوەندییان پێوەبکات.

بەپێی ڕاگەیەندراوی پۆلیسی سلێمانی، تۆمەتبارەکە پەیوەندیی بە ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی ئەو کچەوە هەیە کە هەفتەی پێشوو لە یەکێک لە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون لە سلێمانی کەوتەخوارەوە.

لە ئاگادارییەکدا پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاندووە، کە بەدوای تۆمەتبارێکدا دەگەڕێن بەناوی (ڕێباز سدیق نصرلله) کە لەدایكبووی 1982ـە و دانیشتووی شاری سلێمانییە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو تۆمەتبارە بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 411 لە یاسای سزادان داواکراوە و تۆمەتبارەکە بۆ شوێنێکی نادیار هەڵاتووە.

پۆلیسی سلێمانی داوادەکات هەرکەسێک زانیاریی هەیە لەبارەی ئەو تۆمەتبارەوە پەیوەندی بکات بە ژمارە تەلەفۆنەکانی:

0533193148

0533194011

بابەتی پێشتر

گەڕانەوەی مێسی بۆ بەرشلۆنە، زیندودەبێتەوە

بابەتی دواتر

كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر هۆشداری بە هاوڵاتییانی دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share