موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر، کە براوەی یەكەمی هەڵبژاردن و گەورەترین كوتلەی پەرلەمانە، سێ کاندیدی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق هەیە، کە ئەوانیش ”مستەفا کازمی، عادل مهودر و ساڵح تەمیمی”ن.
سەرچاوەیەکی نزیک لە ڕەوتەكەی سەدر بۆ میدیا عێراقییەكانی ئاشکراکردووە، “تا ئێستاش ئەو سێ کاندیدە لای ڕەوتی سەدر گفتوگۆ و لێکۆڵینەوەیان لەبارەوە دەکرێت، کە کامیان دەتوانن سەرۆک وەزیرانێکی بەهێزبن، دوای ئەوەی کە ماڵی شیعە بە تەواوی دابەشبووە”.
مستەفا کازمی، ئەگەرچی کەسێکی بێ پشتە لەناو پرۆسەی سیاسیی عێراقدا و سەر بە هیچ حزب و لایەنێم نییە، بەڵام لەلایەن سەدرەوە کاندیدێکی بەهێزە و ماوەی حکومدارییەکەشی لەلایەن سەدرەوە جێگای تێبینی نەبووە.
دوو کاندیدەی دیكەش، عادل مهودر و ساڵح تەمیمی، سەر بە ڕەوتی سەدرن و پێشتر ئەزموونی سیاسی و حوكمڕانییان لەناو وەزارەتی دەرەوەی عێراق هەبووە و یەكێكیان وەزیری شارەوانیی عێراق بووە.