وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕایگەیاند، ئەوان بەرپرس نین لە گەرمکردنەوەی ماڵەکانی پێنجوێن و ئەوە ئەرکی وەزارەتەکانی دیکەیە، ئەمەش دوای ئەوەی بەهۆی ئەو دۆخە ناسەقامگیرەی کەشوهەواشەوە چوار کاتژمێر کارەبای ئەو قەزایە کەمکراوەتەوە.
وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاندووە، ”بڕیاربوو هاوڵاتییانی پێنجوێن بەکارهێنانى کارەبایان کۆنترۆڵ بکەن و بە ئاگاداریى ئیدارهى قەزاکە بڕیاردرا لە (30) مێگاوات تێپەڕنەکات، کە (5 مێگاواتى لە پشکى کارەباى هەرێم) و 25 مێگاواتیش لە پشکى کارەباى سلێمانى، دابینکرا، بەوەش 24 کاتژمێر کارەبایان هەبووە، بەڵام ئێستا سەرجەم فیدەرەکانى کارەباى قەزاکە ئۆڤەرلۆدن و بەهۆى قورسى توانایان دەکەون و ئێستا لایان داوه لهو بڕه و (36) میگاوات بهكاردینن، ئەوەش بەهۆى ئەوەى پێشتر هاوبەشەکان جۆزەیان هەبووە و ئێستا زۆربهى لابراوه و کارەبایان فولکردووە، بهم هۆیهش کێشەى زۆر بۆ فیدەرەکان دروست بووه”.
لەبارەی بڕی پێدانی کارەبا، ڕوونکردنەوەكەی وەزارەتی کارەبا دەڵێت “ئهم چهند ڕۆژه بههۆى زۆر بهكارهێنان له شارى پێنجوێن، ڕۆژانه چوار کاتژمێر کارەبا دهبڕین، واتا 20 کاتژمێر کارهبایان ههیه، بۆیە دەبێت هاوڵاتییانی پێنجوێنیش لە بارودۆخەکە تێبگەن و هاوشارییەکانى خۆیان ببینن، ئەو چەند کاتژمێرەى کە بڕاوه کاتی بووه.
وەزارەتی كارەبا بە ناڕاستەوخۆ باسی وەزارەتی سامانە سروشتییەكانیشی كردووە، دەڵێت، وەزارەتی كارەبا بەرپرس نییە لە گەرمکردنەوەی ماڵەکانی پێنجوێن و “ئەوە ئەرکی وەزارەتەکانی دیکەیە”.