ڕێژەی 57%ی توركەكان لە ئەردۆغان ناڕازین

ڕاپرسییەك ئاشكرایكردووە، 57%ی توركەكان لە سیاسەتەكانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی وڵاتەكە ناڕازین.

ناوەندی “میترۆپۆل” كە تایبەتە بە لێكۆڵینەوە لە ڕای گشتی لە توركیا، ڕاپرسییەكەی ئەنجامداوە و ئاشكرایكردووە، 40.7%ی توركەكان سیاسەتی ئەردۆغان لە بەڕێوەبردنی وڵاتیان لاپەسەندە.

زۆرینەی بەشداربووانی ڕاپرسییەكە پێیان باشبووە لە سیاسەتی دەرەوەی توركیادا ڕوسیا و چین لەپێشتربن نەك ئەمریكا و یەكێتیی ئەوروپا. 39.4یان بەپێویستیان زانیوە پەیوەندییەكانی ئەنكەرە و مۆسكۆ وەك كارێكی لەپێشینەی نیشتمانی سەیربكرێن. لەبەرامبەردا 37.5 پێیان باشبووە توركیا پەرە بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئەمریكا و یەكێتیی ئەوروپادا بدات.

لە ڕاپرسییەكەدا كە زیاتر لە 1500 كەس لە 28 ویلایەتی توركیادا بەشدارییان تیاداكردووە، 57%ی بەشداربووان لە سیاسەتەكانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا ناڕازی بوون.

بابەتی پێشتر

ده‌وامى خوێندكارانى زانكۆی سلێمانى ڕاگیرا

بابەتی دواتر

یەکەم فێستیڤاڵی هەورامان بەڕێوەدەچێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share