کێ دەتوانێت نگانۆی زەبەلاح بکوتێت بەزەویدا؟

ڕەخنەگرانی بواری هونەرە جەنگییە تێکەڵەکان (UFC)، فرانسیز نگانۆ بە تۆقێنەرترین جەنگاوەری بوارەکە ناوزەد دەكەن، دوای ئەوەی لەسەر پشتوێنی پاڵەوانی کێشی قورس ڕووبەڕووی سیرل گانی فەرەنسی بووەوە و بردنەوەیەکی گەورەی تۆمارکرد.

نگانۆی جەنگاوەری کامیرۆنی، فرانسیز نگانۆ لە ئیڤێنتی کۆتایی (UFC270) لە سەنتەری هۆندا ئانهایم – کالیفۆرنیا، ڕووبەڕووی سیریل گانی فەرەنسی بووەوە، توانی بە ئەنجامی (48-47)، (48-47)، (49-46) بردنەوە تۆماربکات، بەو جۆرەش پارێزگاری لە پشتوێنی پاڵەوانی جیهان کرد.

جەنگاوەرە کامیرۆنییەکە تەمەنی 35 ساڵە لە لاس ڤیگاس، ئەمریکا نیشتەجێ-یە، لە مانگی ئازاری 2021ـەوە پشتوێنی پاڵەوانی (UFC)ی بەدەستهێناوە.

شارەزایانی بواری هونەرە جەنگییە تێکەڵەکان پێیانوایە، نگانۆ بۆ ماوەیەکەی دوورودرێژ پارێزگاری لە پشتوێنی پاڵەوان دەکات، بەوپێیەی لەنێو ڕکابەرانیدا پێگەیەکی بەهێز و ترسێنەری بۆخۆی بونیادناوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سوارێز داوای له‌ به‌رشلۆنه‌ کردووه‌ هێرشبه‌رێک بکڕێت، به‌ڵام..

هێرشبه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئورۆگوای و یانه‌ی ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید، لویس سوارێز پێشنیازی کڕینی هێرشبه‌رێکی بۆ ئیداره‌ی به‌رشلۆنه‌ کردووه‌، به‌ڵام پێشنیازه‌که‌ی…
Total
0
Share