بەرشلۆنە بۆندیکی دیکەی یەکلاییکردووەتەوە

ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە ڕێککەوتنی سەرەتایی لەگەڵ کاپتنی یانەی چێڵسی-دا کردووە، لە گواستنەوەکانی هاوینی 2022 گرێبەستەکەی بەفەرمی واژوودەکرێت.

بەپێی زانیارییەکانی فابریزیۆ ڕۆمانۆ-ی ڕۆژنامەنووس و شارەزای بواری گواستنەوەکان، بەڕێوەبەرانی یانەی بەرشلۆنە ڕێککەوتنی سەرەتاییان لەگەڵ سیزار ئازپیلیکوێتا-ی کاپتن و بەرگریکاری باڵی ڕاست یانەی چێڵسی ئینگلیزیدا کردووە.

ئازپیلیکوێتای تەمەن 32 ساڵ لە کۆتایی وەرزدا بۆندەکەی لەگەڵ چێڵسی کۆتاییدێت، بێبەرامبەر بۆ ماوەی دوو وەرز درێسی یانە کەتەلۆنییەکە دەپۆشێت، لەگەڵ چانسی نوێکردنەوەی بۆ وەرزێکی دیکە، تەواوی گواستنەوەکە و واژووکردنی گرێبەستی فەرمی لەسەر خودی یاریزانەکە وەستاوە.

ئازپیلیکوێتا لە پێگەکانی بەرگریی باڵی ڕاست، چەپ و هەردوو پێگەی سەنتەری بەرگری یارییکردووە، بەدرێسی یانەی چێڵسییەوە 459 یاریکردووە، 15 گۆڵی تۆمارکردووە و 56 گۆڵی ڕەخساندووە.

بابەتی پێشتر

ماگوایەر لەبارەی باندی کاپتنی و کریستیانۆوە هاتە دەنگ

بابەتی دواتر

جوانترین داوەری جیهان: وازمنەهێناوە و نزیکم لە پێکانی ئامانجەکەم

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share