پێنجوێن بەردەوامە لە تۆمارکردنی نزمترین ئاستی پلەی گەرما

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان سبەینێ لەهەندێک ناوچە نمەباران لەگەڵ بەفربارین دەستپێدەکات.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، سبەینێش لەسنووری پارێزگای دهۆک و بەشێک لەناوچە شاخاوییەکان نمەباران بەتێکەڵی لەگەڵ بەفربارین دەستپێدەکات.

لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، هەڵەبجە و کەرکوک سبەینێ ئاسمان پەڵەهەور و نیمچە هەور دەبێت.

ئاماژەبەوەشکراوە، سبەینێ بۆماوەی چەند کاتژمێرێک لەکاتەکانی ئێوارەدا کەشێکی ناجێگیری کورتخایەن ئەو ناوچانە دەگرێتەوە.

 

بەپێی پلە گەرمییە تۆمارکراوەکانی کەشناسی، نزمترین پلەی گەرمیی لەپێنجوێن بووە کە -25 پلەیە، لەماوەت -14، بازیان -12، سۆران -11 و لە بارزان -10 پلە تۆمارکراوە.

نزمترین  پلەی گەرمای تۆمارکراو لە شاری هەولێر -2 پلە، سلێمانی -6 پلە، دهۆک -3، هەڵەبجە -6 و کەرکوک -1 پلە تۆمارکراون.

 

بابەتی پێشتر

دوایین پێشهاتی وتووێژەكانی نێوان ڕەوتی سەدر و چێوەی هەماهەنگی ئاشكرادەكرێت

بابەتی دواتر

مەترسیدارترین ناوچەی جیهان كوێیە كە ئۆكرانیا كار بۆ پاراستنی دەكات؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share