(ڤیدیۆ) پاریس بە سەرکردایەتی مێسی تولوزی تێپەڕاند

لە چێوەی کێبڕکێکانی هەفتەی (22)ی خولی فه‌ره‌نسا، یانه‌ی پاریس سان جێرمان بردنەوەی به‌رامبه‌ر تولوز تۆمارکرد.

یانه‌ی پاریس سان جێرمان له‌ یاریگای له‌ “پارک دی پرینس”، یاریی هه‌فته‌ی (22)ی “لیگا 1″ی به‌رامبه‌ر یانه‌ی یانه‌ی تولوز ئه‌نجامدا و به‌ ئه‌نجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بردنەوەی بەدەستهێنا.

گۆڵه‌کانی پاریس له‌ خوله‌کەکانی 38 و 58 له‌لایه‌ن ئەشرەف حەکیمی، لیۆنێل مێسی-یەوە‌ تۆمارکران، گۆڵەکەی تولوز لە خولەکی 20 لەلایەن برانکۆ ڤان دن بومانەوە تۆمارکرا.

لە یارییەکەدا، کیلیان مباپێ و نێیمار بەهۆی پێکانەوە نەیانتوانی بەشداری بکەن، مێسی سەرکردایەتی کۆمەڵێک یاریزانی لاوی کرد بۆ تۆمارکردنی بردنەوەیەکی بەهێز.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، پاریس به‌ کۆکردنه‌وه‌ی (54) خاڵ و جیاوازیی هەشت خاڵ بەرامبەر یانەی مارسیلیا، له ‌لووتکه‌ی ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی خولی فه‌ره‌نسا جێگیربوو.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) یونایتد چووە پلەی سێیەم و لیڤەرپوڵ بۆ دووەمجار لەسەریەک دۆڕاندی

بابەتی دواتر

وەزارەتی بازرگانی: ماسی و گۆشت و پەنیر دابەشدەكەین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share