ئەمبارێكی ستراتیژی بۆ بەهاناوەچوونی ئاوارەبووان لە هەرێم دابیندەكرێت

وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق فەراهەمكردنی ئەمبارێكی ستراتیژی بۆ بەهاناوەچوونی ئاوارەبووان لە هەرێم ڕادەگەیەنێت و دەڵێت، داخستنی تەواوەتی دۆسیەكە پەیوەندیدارە بە دورخستنەوەی لە ئاراستەی سیاسی و ئەمنی.

عەلی عەباس، وتەبێژی فەرمی وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند، وەزارەتەكەیان لە ساڵی 2014ەوە مامەڵە لەگەڵ دۆسیەی ئاوارەبوواندا دەكات و پلانی بەهاتاوەچووەن و ئامادەكاری پێشوەختی بۆ هەر پرۆسەیەك هەیە.

ئاژانسی هەواڵی عێراق لە زاری وتەبێژەكەوە وتیشی، “ئەمبارێكی ستراتیژی بۆ وزە و ماددەی بەهاناوەچوون بۆ ئاوارەبووان لە پارێزگاكانی هەرێم فەراهەمكراوە”.

بەپێی پێوەرە نێودەوڵەتییەكان ناكرێت ماددەی سوتەمەنی لە خێوەتگاكاندا زیاتر بێت لە 50 لیتر بۆ دووركەوتنە لە حاڵەتەكانی سووتان، وەك ئەوەی عەلی عەباس ئاماژەی پێدا و وتی، بەڵام لەگەڵ دابەزینی پلەكانی گەرما خێزانەكان ئەو بڕە وزەیەی لەبەردەستیان بووە بەكاریانهێناوە، بۆیە بڕێكی زیادە تەرخانكراوە و بە هاوكاری لەگەڵ وەزارەتی نەوت نێردراوە لەڕێی ئەو ئەمبارەی هەیە.

دووپاتیشیكردەوە، پلانی وەزارەتەكەیان داخستنی كەمپەكانە بەشێوەیەكی تەواوەتی و كۆتاییهێنانە بە دۆسیەی ئاوارەبووان و وتی، “لە حاڵەتی دوورخستنەوەی دۆسیەی ئاوارەبووان لە ئاراستەی سیاسی و ئەمنی دەكرێت كاتەكە كورتبكرێتەوە و چارەبكرێت، بەو بەڵگەیەی زیاتر لە 95%ی دانیشتووانی ئەنبار گەڕاونەتەوە ناوچەكانیان”.

وتەبێژی وەزارەتی كۆچ ڕوونیشیكردەوە، ڕێژەی گەڕانەوەی خێزانە ئاوارەبووەكان بۆ ناوچەكانیان گەیشتووەتە 85% و تەنها 26 كەمپ لە هەرێم ماونەتەوە.

بابەتی پێشتر

هێرشەكەی داعش لە دیالە وەزارەتی پێشمەرگەی نیگەران كردووە

بابەتی دواتر

(NBA) لەیکەرز لە ماجیکی بردەوە و لیبرۆن 29 خاڵی تۆمارکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ماسی هەرزاندەبێت

بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە ئێستادا نرخی یەك كیلۆ ماسی بە 8 هەزار و 500 دینار…
Total
0
Share