هێرشەكەی داعش لە دیالە وەزارەتی پێشمەرگەی نیگەران كردووە

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە هێرشەکەی دوێنێی ‏چەکدارانی داعش بۆسەر هێزە عێراقییەکان لە دیالە ڕایگەیاند، دەرکەوتنەوەی ئەو ‏چالاکییە تیرۆریستییانە مەترسیدارە و هەماهەنگیی نێوان پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان ‏پێویستییەکی هەنوکەییە.‏

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی پێشمەرگە سەرکۆنەی هێرشەکەی دوێنێی چەکدارانی داعش ‏بۆسەر هێزە عێراقییەکان دەکات، کە بەهۆیەوە 11 ئەندامی هێزە عێراقییەکان کوژران، ‏جەختدەکاتەوە، ئەو کردەوانە ئەرکی پێکەوەیی و هەماهەنگی و هاوکارییەکانی هەردوولا ‏زیاتر دەکات و پێویستییەکی هەنوکاییە. ‏

وەزارەتی پێشمەرگە پێیوایە، “دۆخی ئێستای ناوچەکە و دەرکەوتنەوەی چالاکییە ‏تیرۆریستیەکان و زیندبوونەوەی شانە نووستووەکان مەترسیەکی هەستپێکراوە”، بۆیە ‏داوادەکات، “پێداچوونەوە بکرێت و ڕێوشوێنی جددی بگیرێتەبەر بۆ چڕکردنەوەی ‏هەوڵەکان و کۆکردنەوەی زانیاریی زیاتر لەپێناو ڕاوەدونان و تێکشکاندنی تەواوەتی شانە ‏نووستووەکانی تیرۆریستان”.‏

 

بابەتی پێشتر

بیتکۆین 48%ی بەهاکەی لەدەستداوە

بابەتی دواتر

ئەمبارێكی ستراتیژی بۆ بەهاناوەچوونی ئاوارەبووان لە هەرێم دابیندەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share