نەیجیریا.. تەنها لە یەك ڕۆژدا 25 كەس بە كۆلێرا مردن

لە وڵاتی نەیجیریا 25 كەس تەنها لە یەك ڕۆژدا گیانیان لەدەستدا بەهۆی ئەوەی تووشی پەتای كۆلێرا بوون، كە لە دوو ویلایەتی ئەو وڵاتە بەربڵاوە.

بەگوێرەی هەواڵی ڕۆژنامەكانی وڵاتەكە، دوێنێ سێشەممە 10ی تشرینی دووەم بەهۆی كۆلێراوە 25 كەس لە هەردوو ویلایەتی بەنوی و ئاویۆی وڵاتی نەیجیریا گیانیان لەدەستداوە.

بەرپرسانی تەندروستیی ئەو وڵاتەش هۆشداری دەدەن لەوەی ترس و دڵەڕاوكێی زۆر لەنێو هاوڵاتییە نەیجیرییەكان بڵاوبووەتەوە بەهۆی پەتای كۆلێراوە.

ڕێكخراوە جیهانییە فریاگوزارییەكان هۆكاری بڵاوبوونەوەی پەتای كۆلێرا لە نەیجیریا دەگەڕێننەوە بۆ نەبوونی ئاوی پاكی خواردنەوە و ئامادەنەبوونی پزیشك لەكاتی گونجاودا.

نەیجیریا تەنها بەدەست پەتای كۆلێراوە ناناڵێنێت، بەڵكو چەندین پەتا و نەخۆشی دیكەی هاوشێوەی مەلاریا و سكچوون و جۆرە ڤایرۆسێكی مەیمون لەو وڵاتە بەربڵاون.

 

بابەتی پێشتر

بایدن بێبەریكراوە لە بینینی ڕاپۆرتە هەستیارەكان

بابەتی دواتر

‘كشتوكاڵ بەرخۆدانە’.. وێڕای داگیركارییەكان دانیشتووانی ڕۆژئاوای كوردستان سەرقاڵی كشتوكاڵن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share